ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە کۆبانێ پیرۆزکرا
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە کۆبانێ بە ئاهەنگێکی جەماوەری پیرۆزکرا. لە ئاهەنگەکەدا دووپاتکرایەوە، بە ڕۆحی حەقی و مەزڵوم و ساکینەکان کۆتایی بە قڕکردن دێنن و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن.
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە کۆبانێ بە ئاهەنگێکی جەماوەری پیرۆزکرا. لە ئاهەنگەکەدا دووپاتکرایەوە، بە ڕۆحی حەقی و مەزڵوم و ساکینەکان کۆتایی بە قڕکردن دێنن و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن.
هەزاران کەس لە دانیشتووانی کۆبانێ بۆ پیرۆزکردنی ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە گۆڕەپانی شەهید عەگید لە کۆبانێ کۆبوونەوە.
گۆڕەپانەکە بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای پەکەکە و کەجەکە و پاژک ڕازێنرایەوە. هاوکات ژنان و گەنجان بە جلوبەرگی گەریلا و کوردی خۆیان ڕازاندەوە. بێ وەستان درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.
سەرەتا گرووپی کەلتوور و هونەری هیلالی زێڕین گۆرانی " Vaye PKK rabû'"یان چڕی. پاشان خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان نیشاندرا. ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ محەمەد محەمەد ڕایگەیاند بە هەموو هێزیانەوە کۆتایی بە داگیرکەران دەهێنن، گوتی: " بە ڕۆحی حەقی و مەزڵوم و ساکینەکان خۆمان سەلماند. بە هەموو هێزمانەوە درێژە بە بەرخۆدانی ساڵی ٤٦ هەمین دەدەین. ئەمڕۆ گەریلاکانمان لە هەلومەرجی دژواردا بەرخۆدان دەکەن. وەک گەنجان پشتگیری گەریلاکانمان دەکەین و بە هێزی گەنجان و شەهیدان کۆتایی بە داگیرکاری دەهێنین".
ئەندامی دەسپێشخەریی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ عایشە ئەفەندی گوتی: "٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانە. ڕێبەر ئاپۆ ژنی زیندوو کردەوە، پێویستە خاوەنداری لە درووشمی "ژن ژیان ئازادی"بکەین و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین".
ئاهەنگەکە بە گۆرانی شۆڕشگێڕی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو، دواتر بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی پەکەکە" کۆتایی هات.