ڕۆژنامەنووس هاڤین دەریاش دەستبەسەرکرا

ڕۆژنامەنووس هاڤین دەریاش لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماری تورکی ئەسکیشەهیر دەستبەسەرکرا.

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماری تورکی ئەسکیشەهیر دەستبەسەرکران گەیشتە گەیشتە ٩ کەس. زانراوە کە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەدا ڕۆژنامەنووس هاڤین دەریاش لە ئەنتاڵیا دەستبەسەرکرا.

دووپاتکرایەوە، دەریا لە ئەنتاڵیاوە براوە بۆ ئەسکیشەهیر.