یەجەوەکە: لە باشاکشەهیر ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانان سوتێندرا

یەجەوەکە ئاشکرایکرد لە گەڕەکی کۆیچی ناوچەی باشاکشەهیری ئەستەنبوڵ گڕییان لە ئۆتۆمبیلێکی پاسەوانان بەرداوە.

یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و ئاماژەی بەوەدا لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ٠٢:٠٠ دا لە گەڕەکی کۆیچی ناوچەی باشاکشەهیری ئەستەنبوڵ گڕییان لە ئۆتۆمبیلێکی پاسەوانێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "دەبێت گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان بە ڕوحی ٢٧ی تشرینی دووەمەوە لە گۆڕەپانەکاندا وەڵامی داگیرکەران بدەنەوە. وەک یەجەوەکە ٢٧ی تشرینی دووەم پیرۆز دەکەین و ڕێچکەگری ئامانجی شەهیدان دەبین."