ماک: چالاکییەکانمان بۆ پیرۆز کردنی جەژنی ژیانەوە بەردەوامە
لە ڕاگەیەندراوەکەی ماکدا هاتووە لە چوارچێوەی پیرۆزباییەکانی ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە لە گەڤەر، ئێلح و مێرسین چالاکی ئەنجام دراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ماکدا هاتووە لە چوارچێوەی پیرۆزباییەکانی ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە لە گەڤەر، ئێلح و مێرسین چالاکی ئەنجام دراوە.
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "پیرۆزکردنی ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە و پەرەدان بە شەڕی ئازادی" چالاکیمان ئەنجامداوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ماک لە ٢٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٩:٠٠بە یاری ئاگرین لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ جەژنی ژیانەوەی گەلی کورد پیرۆز کرا.
ئێلح
لە ڕاگەیەندراوەکەی ماک ئاماژە بەوەکراوە کە پۆلیس لە ٢٣ی تشرینی دووەم هێرشی کردۆتە سەر گەڕەکی حزووری شاری ئێلح کە تێدا ئاگری پیرۆز کردنی جەژنی ژیانەوە هەڵکرابوو، بەو بۆنەوە پێکدادانێکی درێژخایەن ڕوویدا و ئاماژەی بەوەشکرد کە جەنگاوەرانمان بە بۆمبی مۆلۆتۆف و یارییە ئاگرینەکان وەڵامی پۆلیسیان داوەتەوە.
مێرسین
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە نزیک کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین چالاکیان ئەنجامداوە و ئاڵای پەکەکە لە گەڕەکی چای هەڵواسرا.
وەرن خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا بکەین
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە بەتایبەتی لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدە قارەمانەکانمان و هەڤاڵانی بەرخۆدێری زیندانان، سەنگەرەکانی بەرخۆدان، گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا لە پێناو کەرامەت و بوونی گەلێکدا تێدەکۆشن، بەو بۆنەوە داوا لە سەرجەم گەل و دۆستانمان دەکەین کە٤٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەهێز و خرۆشەوە پیرۆز بکەن و خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا بکەن، لەسەر ئەم بنەمایە ساڵی ٤٧ی تێکۆشان بکەین بە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان!".