جەنگاوەرانی دەلال ئامەدی هەبەدەهە: ئاگرمان لە ٣ بارهەڵگر و کۆگایەک بەردا

جەنگاوەرانی دەلال ئامەدی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 'پیشوازی لە ساڵیادی ٤٦ەمینی سەرکەوتن' لەناوچەی ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵ ئاگریان لە کۆگای کۆمپانیای کارگۆی ئێم ئێن جی و ٣ بارهەڵگر بەرداوە.

جەنگاوەرانی دەلال ئامەدی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) رایانگەیاند، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'پێشوازی و سڵاوکردن لە ٤٦ەمین ساڵیادی سەرکەوتن' لە ئیستەنبوڵ چالاکییان کردووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە ٢٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٠:٣٠ لە گەڕەکی سەلاحەدین ئەیوبیی ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵ ئاگریان لە کۆگایەکی کۆمپانیای کارگۆی ئێم ئێن جی و ٣ بارهەڵر بەرداوە. راگەیەندرا کە کۆگاکە بە تەواوەتی سوتاوە.