لە شێرانێ ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە پیرۆزکرا
ساڵوەگەڕی ٤٦هەمینی دامەزراندی پەکەکە لە شێرانێ بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.
ساڵوەگەڕی ٤٦هەمینی دامەزراندی پەکەکە لە شێرانێ بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.
لە شاری شێرانێی کانتۆنی فرات، لە بەردەم ناوەندی شارەوانی شارەکە ساڵوەگەڕی ٤٦هەمینی دامەزراندی پەکەکە بە ئەنجامدانی ئاهەنگێک پیرۆزکرا.
لە ئاهەنگەکەدا وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای پەکەکە بەرزکرانەوە.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەیی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دواتر لە بەڕێوەبەرانی کۆنگرە ستاری شاری شێران، نادییە حسۆ قسەیکرد و ساڵوەگەڕی ٤٦هەمینی دامەزراندی پەکەکەی لە ڕێبەر ئاپۆ، گەلی وڵاتپارێز و گەریلاکانی ئازادی کوردستانی پیرۆزکرد.
لە قسەکانیدا حەسۆ سەرنجی خستەسەر مێژووی پڕ لە بەرخۆدانی پەکەکە و وتی: "بە فکر و فەلسەی ڕێبەر ئاپۆوە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە تێکۆشاندان و مێژوو تۆمار دەکەن." ئاماژەیشی بەوەدا سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەریلادا دەستەوەستان و بێچارە بووە و لە زەلکاوی شکستی خۆیدایە.
لە کۆتاییدا ئاهەنگەکە بە گێڕانی هەڵپەڕکێ و گۆرانی بە جۆشەوە کۆتاییهات.