تەرمی شەڕڤانی قەسەدە حەقی تەل تەمر بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە حەقی تەل تەمر کە ٢٤ ی تشرینی دووەم لە دەیرەزۆر شەهید بوو بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە حەقی تەل تەمر کە ٢٤ ی تشرینی دووەم لە دەیرەزۆر شەهید بوو بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری تەل تەمری کانتۆنی جەزیرە شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید حەقی تەل تەمر (ڕەمەزان عەلی ئەل سالم) کە ٢٤ ی تشرینی دووەم لە دەیرەزۆر شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی تەل تەمر بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاک سپارد.
سەدان دانیشتووی شارەکە و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەری پارتەکان بەشداربوون.
لە گۆڕستان شەڕڤانان تەرمی هەڤاڵە شەهیدەکەیان هەڵگرت و بردیانە گۆڕستان.
هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی تەل تەمر محەمەد عەلیات گوتی: "شەهید ڕەمەزان ١٣ ساڵە شەڕڤانی یەپەگە و قەسەدەیە، لەپێناو پاراستنی وڵاتەکەی گیانی بەخشی".
هەروەها گوتی: "لەم خاکە پیرۆزەوە دەڵێم ئێمە لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی خۆمانین. فیداکاریمان تا سەرکەوتن بەردەوامە".
ئەندامی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی مەجلیسی سەربازیی تەل تەمر محەمەد حوسێن ئەل حوسێن ڕایگەیاند ئامانج لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئاوارەکردنی گەل و گۆرینی دیمۆگرافییە، بە یەکگرتنی پێکهاتەکان پلانەکانی دەوڵەتی تورک شکستی هێنا، فیداکاریی شەهیدانی وەک ڕەمەزان سالم بەخەسار نەچوون و گیانی بەرخۆدان و شۆڕشگێڕی تا سەرکەوتن بەهێز دەکرێت.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، دواتر تەرمی شەهید لە گۆڕستان بەخاک سپێردرا.