"دەوڵەتی تورک لە پێش چاوی جیهان تاوانی جەنگ دەکات"
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین-شەهبا ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە پێش چاوی جیهان هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتیان. دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بکرێت.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین-شەهبا ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە پێش چاوی جیهان هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتیان. دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بکرێت.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی عەفرین-شەهبا بە بەشداری ئەندامانی دەستەی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری و پارتە سیاسیەکان لە کەمپی سەردەم لە شارۆچکەی ئەحداس کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر کانتۆنەکە شەرمەزارکرد.
ئەندامانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی عەفرین-شەهبا شیلان شێخۆ و ئازاد ڕەشۆ ڕاگەیاندراوەکەیان خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە دوای زیاتر لە حەوت ساڵ لە ئاوارەکردنی خەڵکی عەفرین بۆ شەهبا، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە پێش چاوی جیهانی هێرش دەکەنە سەر کۆچبەران.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە دەوڵەتی تورک بەم هێرشانە پێشلی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات و خواستی زیندوکردنەوەی پرۆژەی عوسمانی نوێی هەیە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا کە لە بەرانبەر تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبن و لێ پرسینەوە لە دەوڵەتی تورک بکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە کە کۆچبەرانی عەفرین تاوەکو دەگەڕێنەوە عەفرین لە بەرخۆدان بەردەوامن.