قەسەدە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی شەڕڤان حەقی تەل تەمری ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی ڕووداوێکدا شەهید بوو.
قەسەدە ناسنامەی شەڕڤان حەقی تەل تەمری ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی ڕووداوێکدا شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی شەڕڤان حەقی تەل تەمر (ڕەمەزان عەلی ئەل سالم)ـی ئاشکرا کرد کە لەکاتی ئەرکی خۆییدا بەهۆی ڕووداوێکی سەربازییەوە شەهید بووە.
قەسەدە ڕایگەیاند کە شەهید حەقی ڕۆڵێکی گرنگ و سەرەکی هەبووە لە تێکشکاندنی چەتەکانی داعش و بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وەک "توڕەیی فورات" و "تۆفانی جەزیرە" و ڕزگارکردنی شارەکانی و حەسەکە و مەنبەج کردووە.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی شەهید بەمجۆرەیە:
ناسناو: حەقی تەل تەمر
ناو و پاشناو: ڕەمەزان ئەل سالم
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: عەلی
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئەل مورەبەع/ ١٩٩٥
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرەزۆر - هێڵی ڕۆژهەڵات - ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.