یەژا ستار : دامەزراندنی پەکەکە جەژنێکی نەتەوەییە

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژا ستار ڕایگەیاند؛ ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە جەژنێکی نەتەوەییە و دووەمین نەورۆزی گەلی کوردە و ڕایگەیاند کە پەکەکە لە ناوەندی فاشیزمی پیاوسالاردا تۆپێکی ئاگرینی رووناکی هیوایە.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژا ستار بەبۆنەی ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتیمان پەکەکە، بەتایبەت لە دامەزرێنەری ئەم داستانە بێ کۆتاییە ڕێبەر ئاپۆ و لە هەموو شەهیدانی شۆڕش، لەو خۆڕاگرانەی کە دوای ڕێبازی مەزڵوم و ساراکان کەوتوون و لە هەموو گەلی ئازادیخواز و تێکۆشەر پیرۆز دەکەین.

لەم ٤٦ ساڵەدا بڕیارداری، ئیرادە، قارەمانێتی، دڵسۆزی و ئەو باوەڕەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە پێناو ئازادی گەلی کورددا پێ نیشان داوین، وایکردووە کە کوردێکی ئازاد، ژنێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی ئازادی خوڵقاندووە. پارتیمان پەکەکە بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٤٦ ساڵە ئەرک و بەرپرسیارێتی شۆڕشی گەورەی مرۆڤایەتی لە ئەستۆدایە. ماوەی ٤٦ ساڵە پەکەکە لە هەموو بوراێکەوە بۆ پێگە و کەرامەتی وڵات تێدەکۆشێ و خوێن دەدات. لەماوەی ٤٦ ساڵی ڕابردوودا بەدەیان هەزار فیدایی گیانی خۆیان پێشکەش کردووە. لە یەکەم شەهیدی ئینترناسیۆناڵ حەقی کارەرەوە تا دوایین شەهیدی ئینترناسیۆناڵ عەزیز موسڵ، شۆڕشگێڕانی ڕاستەقینەی نەتەوەکانن، لە هەموو نەتەوەکانەوە مرۆڤی ئازاد و ئاشتیخواز ڕێبازی تێکۆشانی پەکەکەیان هەڵبژارد و بەشێوەیەکی سنوورنەناسانە بەشدارییان لەم شۆڕشە گەورەیەی مرۆڤایەتیدا کرد.

هەر لە ساراکانەوە تا بەروار، بێریتان و نورحەقەکان، لە لەیلا سۆرخوین تا مێدیا عەگید، ئاخین گابار و هەژار زۆزانەکان، بەهەزاران ژنی کورد، بە ئایدۆلۆژی ڕزگاری ژن، لەسایەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، دەرفەتی پێشکەوتن و هەناسەیان وەرگرت، یەک بە یەک داستانیان نووسیەوە و لە ڕزگارکردنی ڕۆحی ژندا هەنگاوی گەورەیان ناوە. لە هەر پرۆسەیەکدا شەهیدان سیمبول و پێشەنگانی بەرخۆدان بەسەدان نمونە دەرکەوتن و ئاگری ئەم شەڕەیان بە تێکۆشانی خۆیان بەرز کردەوە. لە فەرماندە عەگیدەوە تا بێریتان، لە خوداوەند زیلانەوە تا ڕەشید سەردار و عادل بیلیکیان، لە نودا و ڤیانەکانەوە، لە دەلال ئامەد و عەگید جڤیانەوە تا بەرخۆدێرانی تونێلەکانی شەڕ، جومالی چۆروم و چاڤرێکان، لە بۆتانەکانەوە، هەژار تا باگەر و ئاڤزەمەکان و هەتا شەهیدانی بەرخۆدانی ٢٠٢٤ کە لە چیاکانی باکوری کوردستانەوە داستانیان نووسیەوە و هەروەها فیداییانی زیلان ڕۆژگەر هێلین و ئاسیا عەلی بە دەیان هەزار شەهیدی نەمر کە لێرەدا دەرفەت نییە ناوی هەموویان بهێنرێت، بنیاتنەری شۆڕشی گەورەی جیهانی، بنیاتنەری شۆڕشی ژنانی ئازاد، کۆمەڵگەی ئازاد و بنیاتنەری ڕاستەقینەی پەکەکەن. واتە پەکەکە بۆ خۆی پارتی شەهیدان و سوپای شەهیدانە. بۆیە پەکەکە ماوەیەکی زۆرە سەرکەوتنی ڕێبازی خۆی مسۆگەر کردووە و بە هەر شێوەیەک ئەستەمە شکست بهێنێت.

تێکۆشانی ژنی ئازاد کە بە بەشداری شەهید سارا (ساکینە جانسز) لە کۆبوونەوەی دامەزرێنەری پارتیمان پەکەکەدا دەستی پێکرد، ئەمڕۆ بەرەو لوتکە دەروات و دەگاتە دڵی ئاسیا عەلیەکان. لە چارەکە سەدەی ژنان و 'ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی تێکۆشان و یەکگرتن لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان'، لە بەرزترین ئاستی هاوکاری و هاوکاری بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ و پراکتیکەکەی کە لە کەسایەتی شەهیداندا خۆی دەرخستووە. دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە ئەمڕۆ لە سەرانسەری جیهاندا بۆتە ئیلهامبەخشی تێکۆشانی ژنان، هرز و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ نیشان دەدات؛ مۆرکی ڕەنج، ماندووبوون و خوێنی شەهیدانە. بۆیە بەشداری شەهید سارا لە دامەزراندنی پەکەکە و بەردەوام بوونی لە تێکۆشانی ئازادیدا، هەم ڕەمزی تێکۆشانی ژنانی کوردە و هەم ئەنجامی ئەو هەوڵدانەیە. ئەو کولتوورە بەرخۆدێرییەی ژنی سەرهەڵدێر کە لە دڵی ساراکانەوە گەیشتە دڵی ئاسیا عەلیەکان، لە ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی پەکەکەدا بوو بە تۆپێکی ئاگرین و لە ناوەندی فاشیزم، ناوەندی بڕیاردانی چەمکی ستەمدا تەقیەوە و وەک بوومەلەرزە هێڵی ستەمی هەژاند.

پارتیمان پەکەکە نزیکەی نیو سەدەیە بێ وەستان لە تێکۆشاندایە و ڕۆژانە ئەنجامەکانی شەڕەکەی بە گەلی کوردستان ڕادەگەیەنێت. بەبەردەوامی ڕاستی شەڕ و تێکۆشانی خۆی بە ڕوونترین شێوە خستووەتە بەردەم گەلەکەی و ڕای گشتی و وەک کولتوورێکی نەگۆڕاو بەردەوامە. لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەکەکە تا ئەمڕۆ لەگەڵ واقیعی گەلی کورد ڕۆیشتووتە پێش، واتە وەک یەک ڕۆح و یەک جەستە، بەرخۆدانی پەکەکە پشت بە ڕاستی یەکگرتوویی خۆی لەگەڵ گەل دەبەستێت. بۆیە پەکەکە لەدەرەوەی گەلەکەی پشت بە هیچ هێزێکی تر ناوەستێ. بۆیە لە ماوەی ٤٦ ساڵی تێکۆشانیدا یەکێک لە دروشمە بەناوبانگەکانی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە!" بەرز دەکاتەوە. سەرەڕای ئەو هەموو سیاسەتە گڵاوانەی پیاوسالاری، گەلەکەمان و پارتیمان پەکەکە، قەد یەکتریان بەتەنیا نەهێشت و قەد لە یەکتر جیا نەبوونەوە. یەکیەتیی ڕێبەر ئاپۆ، گەل و پارتیمان پەکەکە، لە مەیدانەکانی نەورۆزدا بۆ هەموو جیهان بەرزکراوەتەوە و لە دواجاریشدا لە ڕێپێوانی مێژوویی پردی کۆلن دیسان خۆی نیشاندا. بۆیە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان جەژنێکی نەتەوەییە و نەورۆزی دووهەمە ئەو حەماسەت و جۆش و خرۆشەی کە جەژنی نەورۆز بە سەدان ساڵە لە دڵی گەلەکەماندا دروستی دەکات، دوای سەدان ساڵی دیکە دامەزراندنی پەکەکەش وەک نەورۆزی دووەم بەردەوام پیرۆز دەکرێت. بۆیە بە هاتنی ٤٧ـەمین ساڵی دامەزراندنی پارتیمان پەکەکە، بە جۆش و خرۆشی نەورۆزی دووهەم، دامەزراندنی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین و خۆشەویستی و گرێدراو بوونی بێکۆتایی خۆمان دەردەبڕین. تێکۆشانی پارتیمان پەکەکە، دوژمنی داگیرکەر و چەوسێنەر، کە لە دڕندەیدا هیچ سنوور و ئەخلاقێک ناناسێت، گەیاندووەتە دۆخێکی تێکچوون و کۆتایی. بۆیە هەتا درێژە بە جینۆساید و ئینکارییەکانی بدات، هێندە لە شکست  و کۆتایی نزیک دەبێتەوە. بۆیە پرسی پەکەکە گەرەنتی سەرکەوتنە. ئێمە هەمیشە بە سۆز، ئیرادە و بڕوایەکی بەرزەوە بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان لە پێناو سەرکەوتن تێدەکۆشین. لە پێناو ئەم ئەرکە کە بە خوێنی شەهیدان بنیات نراوە، بە ئیرادەیەکی بەرزەوە دەڵێین ٤٧ـەمین ساڵی دامەزراندنی پەکەکە دەبێتە ساڵی ئازادی و سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان".