کەژەکە: ساڵی ٤٧ەمینی تێکۆشان، سەرکەوتنی گەورەی بەدواوە دەبێت
کۆردیناسیۆنی کەژەکە سەبارەت بە ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایەگیاند، کە ساڵی ٤٧ەمینی تێکۆشان سەرکەوتنی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.
کۆردیناسیۆنی کەژەکە سەبارەت بە ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایەگیاند، کە ساڵی ٤٧ەمینی تێکۆشان سەرکەوتنی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵانی ژنانی کوردستان (کەژەکە) سەبارەت بە ساڵیادی ٤٦ەمینی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ساڵیادی ٤٦ەمینی دامەزراندنی پارتەکەمان پەکەکە لەسەرەتادا لە رێبەر ئاپۆ، لە گەلی کورد، گەریلاکانمان، گەلانی بندەستی جیهان و ژنان پیرۆز بێت". کەژەکە شەهیدانی پێشەنگی بە بیرهێنایەوە.
لە راگەیەندراوەکەد اهاتووە، کە ساڵی تێکۆشانی ٤٧ەمین سەرکەوتنی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. داواش لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بەتایبەتی ژنان کراوە کە پەرە بە تێکۆشان بدەن.
راگەیەندراوەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەم جۆرەیە:
"پەکەکە وەک وەڵامێک بۆ شەهیدبوونی هاوڕێ حەقی کارەر گۆڕدرا بۆ حەقیقەت و لەگەڵ حەقی، مەزڵوم، فەرهاد، خەیری، عەگید، بێریتان، زیلان، دەلال، هەرەکۆل، بەروار، سارا و روکەن، رۆژهات و ئەرداڵ، ئاسیا و رۆژگەر، شەهیدانی ئینترناسیۆناڵمان گوڵناز، لێگەڕین، عەزیز و بە هەزاران شەهیدی قارەمانمان بوونە هەبوون، هەبوونی نیوسەدەیان هەمیشەیی کرد. لەبەردەم یادی شەهیدانی قارەمانمان بە پێزانین و رێزەوە بەژنی خۆمان دادەنەوێنین و پێداگری خۆمان رادەگەیەنین کە بە هێڵی ئازادیی پەکەکە وەڵامی یادی ئەوان بدەینەوە. راستی رێبەر ئاپۆ و شەهیدان گەرەنتی سەرکەوتن، هەبوون و دڵسۆزی بەو راستیەیە.
'پەکەکە مانیفیستۆی سەرجەم بندەستان و چەوساوەکانە'
بەر لە پەکەکە کوردبوون، ژنبوون لە کوردستان بە واتای نەبوون بوو. کوردایەتی و ژنبوون وەک دۆخێکی هەرەسهێنان، بێناسنامەبوون و نکۆڵیبوو. پەکەکە کە بە هێڵی شەهیدان و رێبەر ئاپۆ بەهێزبوو، رێگەی کوردانی ئازاد و ژنانی ئازاد بە رەنج و هەوڵدانێکی گەورە داڕشت و ئەمڕۆ بە ملیۆن مرۆڤ بە شکۆمەندی و بە واتا لەو رێگەدا هەنگاویان هەڵگرت. راستی پەکەکە کە گۆڕدراوە بۆ مانیفیستۆی هەموو چەوساوەکان، لە دژی دوژمنی فاشیست باڵادەستی پیاو، داگیرکەر و کۆلۆنیالیست لە هەر هەنگاوێکدا بە ئیرادەی کوردبوون، ژنبوون و مرۆڤایەتی گەورە کرد، کردیە خاوەن کەسایەتی. بووە ناونیشانی ئەوەی کە بەبێ ئەوەی ببێتە دەسەڵاتدار گەلان و ژنان بەهێز بکات، دژبەران شکست بدات و کەسایەتی و ناسنامە بخوڵقێنێت. بەپێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ، بە وتنی 'کوردستان بەکۆلۆنی وداگیرکراوە' کەوتەڕێ و تا ئەمرۆ بە ستراتیژی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، نەتەوەی دیموکراتیک، کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک میراتێکی گەورەی شۆڕشی ئافراند. لەپێناو ژناندا سوپابوونی ژنان، پارتیبوونی ژانن، ئایدۆلۆژیای رزگاری ژن، کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیکی ژن و بە ژنۆلۆژیش سیستمی ئازادی ژنان، میراتێکی ئازادیی ژنی ئافراند.
'فیداکارییەکی بێ-هاوتا'
پەکەکە بە هێڵی تێکۆشانی ئازادیخوازی ژن، دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک کە تەواوی کوردستانی گرتەوە گۆڕا بۆ سەرچاوەیەکی ئەنتەرناسیۆنالیستی. بۆ کێشە بنەڕەتییەکانی مرۆڤایەتی و ژنان چارەسەری ئافراند، لە بەرانبەر هێرشەکاندا لەسەر ژینگە هەڵوێستی گرتەبەر و هۆشمەندی ئیکۆلۆژی کرد بە بنەمای خۆی، کارەکتەرێکی ئەنتەرناسیۆنالیستی، هەرێمی و نەتەوەی ئافراند. پەکەکە هەر لەسەرەتاوە ئەوەی بە بنەماگرت مانا بداتە مرۆڤ، ژن، سروشت و ژیان. بڵندبوونی کۆمەڵایەتیبوون، جوانی ژیانی ئاکاری-سیاسی، بڵندبوونی هاوبەشیکردنی پەرەپێدا. لەسەر بناغەی کۆمیناڵ، پێکەوەبوون، بەرفراوانکردنی هاوڕێتییەکانی، گەورەکردنی خۆی، نمونەیی هەرە جوانی بینییەوە و نمونەی فیداکاری ئافراند. ئەم هاوڕێتییە لە کوردستان گەورەبوو بە مرۆڤەکانەوە بڵندبوونی ئافراند. ئەم بڵندبوونەی لە دژی هێزەکانی کۆلۆنیالیستی فاشیست و بە ڕۆبۆتکردن و بێ-ناسنامەکردنی مرۆڤەکان بە هۆکاری مۆدێرنێتەی سەرمایەداری، بۆ گەلانی هەرێمەکە، بۆ تەواوی مرڤایەتی جیهان و ژنان دەبێتە نمونەیەک. سیستەمی ژیانی ئازاد و ماناداری ئەم ئاکارە دەبێتە مۆدێل و سەرچاوەی سودلێوەرگرتنە.
'٤٧هەمین ساڵەی تێکۆشان ببێتە ئامرازی سەرکەووتێکی گەورە'
لە ساڵوەگەڕی ٤٦هەمینی دامەزراندنی پارتی پەکەکەماندا لە ناو تێکۆشانی ئازادییدا زیاتر بە بڕیاربین. لە ئیمراڵی کە سیستەمی گۆشەگیری تێدا بەردەوامە، ڕێبەر ئاپۆ هێشتا لە ناو گۆشەگیرییەکی سەختدایە. لە ناو بارودۆخی شەڕی سێهەمی جیهانیدا هێرشی زۆر سەخت لە بەرانبەر کوردستان، ژنانی کورد، منداڵانی کورد، جوگرافیایی کوردستان و گەریلا بەڕێوەدەبرێت. لە ساڵوەگەڕی ٤٦هەمینی دامەزراندی پارتەکەماندا زۆر زیاتر بە بڕیاربین لە دژی هێرشە قڕکارییەکان و سیستەمی گۆشگیری فاشیستی بەهێزترین تێکۆشانی ئەنجامگر بەڕێوەبەرین. بە دەستپێکردنی ساڵی ٤٧هەمینی پارتی پەکەکەماندا دەستەبەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی کوردستان ئامانجی هەرە گەورەی بڕیاردارییمانە. ئەو تێکۆشانەی لە ساڵی ٤٧هەمیندا بەڕێوەی دەبەین ببێتە ئامرازی سەرکەوتنێکی گەورە.
دیسان بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، سڵاو دەکەین لە هەموو هاوڕێیانی ژن، دایکانمان، ژنانی گەنج، پیاوان کە لەبەرانبەر توندوتیژی پیاواندا هەڵوێستییان نیشاندا و لە هەموو ناوچەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵاتدا ڕژانە گۆڕەپانەکان و بە بڕیاردارییەکی گەورەوە دەنگیان هەڵبڕی. چالاکیەکانیان پیرۆز دەکەین. لە ڕاستییدا بەم تێکۆشانەیانەوە پردێکییان لە نێوان ٢٥ی تشرینی دووەم و ٢٧ی تشرینی دووەمدا دروستکرد. جارێکی دیکە یەکگرتوویی تێکۆشانی ژنانی لەگەڵ تێکۆشانی پەکەکەدا نیشان دایەوە. پەیوەست بەمەوە وەک کەژەکە داوا لە گەل و دۆستانی ئەنتەرناسیۆنالیستمان و بەتایبەت لە ژنان دەکەین لە ٢٧ی تشرینی دووەمدا کە جەژنی ژیانەوەی ئازادی ژنان و گەلان و جەژنی ئازادییە، بە شێوەیەکی شکۆدارانە و مانادار پیرۆزی بکەن و بە شێوەیەکی زۆر بەهێز بەشداری چالاکییەکان ببن."