لە مونیخ و ئۆسڵۆ بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم چالاکی بەڕێوەچوو
بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ ڕێپێوانێکی بە مەشغەڵ بەڕێوەچوو. ژنانی کوردیش بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ ڕێپێوانێکی بە مەشغەڵ بەڕێوەچوو. ژنانی کوردیش بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لەلایەن ژنانەوە لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ ڕێپێوان ئەنجامدرا.
چالاکیەکە بە هاوبەشی پلاتفۆرمی ژنانی کوردی نەرویژ و ڕێکخراوەکانی ژنانی نەرویژی لە گۆڕەپانی ناوەندی ئۆسڵۆ بەڕێوە چوو. چالاکیەکە سەرەتا بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆیادی هەموو ئەو ژنانەی کە کۆمەڵکوژ کراون دەستیپێکرد. پەرلەمانتاری کورد سەحەر ئایدار لە مەراسیمەکەدا وتاری پێشکەش کرد و لە دژی توندوتیژی داوای یەکڕیزی لە ژنان کرد.
دوای وتارەکان ڕێپێوانەکە بەرەو پەرلەمانی نەرویژ دەستی پێکرد.
ژنان لە چالاکییەکەدا کە هاوکات مەشخەڵیان بەدەستەوە بوو، وێنەکانی ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمز، فیدان دۆغان و ئەڤین گۆیی کە لە پاریس کۆمەڵکوژکران، بەرز کردەوە.
لە بەردەوامی چالاکییەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە.
مونیخ
لە مونیخی ئەڵمانیا بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، چالاکی ئەنجامدرا. ژنانی کوردیش به جلوبەرگی هەرێمی خۆیانەوە بەشداری مەراسیمەکە بوون. لە مەراسیمەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە و راگەیەندراوی بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) خوێندرایەوە.