پاژک: پەکەکە هیوا و ئیرادەی ژنی ئازاد و گەلی کوردە

پاژک ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و رایگەیاند، "تێکۆشان و بەرخودانی پەکەکە کە لە بەرامبەر سیاسەتی فاشیستیی دەوڵەتی تورک سەرکەوتووە، هەموو شوێنێکی تەنیوەتەوە و بەرفراوان بووە".

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک) بە بۆنەی ساڵیادی ٤٦ەمینی دامەزراندنی پەکەکە لە سەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەژنی ژیانەوەی لە هەمووان پیرۆز کرد.

راگەیەندراوەکەی کۆردیناسیۆنی پاژک بەم جۆرەیە:

"بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە پێشوازی لە ساڵیادی ٤٧ەمینی دامەزراندنی پەکەکە دەکەین، بەم بۆنەوە ئەم رۆژە لە رێبەر ئاپۆ کە لە ئەنجامی رەنجێکی گەورەدا پەکەکەی دامەزراند و ئەندازیاری پەکەکەیە، پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتی هەڤاڵانی پێشەنگ کە لە ساڵانی سەرەتای دامەزراندنی پەکەکەدا بەشداربوون وەک هەڤاڵ حەقی کارەر، سەکینە جانسز، کەمال پیر، مەزڵوم دۆغاندا هەموو شەهیدان کە لە دامەزراندنی پەکەکەدا رەنجێکی گەورەیان هەبوو و لە بەرەوپێشبردنی تێکۆشانیش بە قارەمانێتی و ئازایەتی تێکۆشان، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شەهیدان پیرۆز دەکەین. ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە سەرجەم ژنانی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ کە لەپێناو ئازادی بە شکۆوە لە هەموو شوێنێک لە ناو سەنگەرەکانی تێکۆشاندان، لەگەلەکەمان کە لەگەڵ پەکەکە هەڵسایە سەر پێ و تا ئەمڕۆ خۆڕاگری دەکات، لە دایکانی شەهیدان و گەریلاکان پیرۆز دەکەین.

پەکەکە تائێستا لە دژی سیاسەتی نکۆڵی و سڕینەوە تێکۆشانێکی بێپسانەوە و بێ وچانی پەیڕەوکردووە و بە ئیرادە و هەڵوێستی رۆژی یەکەمەوە گەیشتووەتە ئەم ئاستە. پەکەکە ناسنامە، هیوا و ئیرادەی ژنی ئازاد و گەلی کوردە. پەکەکە هەر دەمێنێت، لەبەر ئەوەی پەکەکە هزر و فەلسەفەی ژنی ئازاد و کۆمەڵگەی ئازادە. ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی جیهان رۆحی پەکەکە بڵاودەبێتەوە و ملیۆنان کەس بوونە پەکەکەیی.

تێکۆشانی پەکەکە لە بەرامبەر سیاسەتی 'فاشیستی'ی دەوڵەتی تورک گەیشتووەتە سەرکەوتن، بەرفراوان بووە و هەموو شوێنێکی تەنیوەتەوە. پەکەکە لە پێناو پشتیوانی ویژدانی و ئەخلاقیدا بۆ بەرخودانی گەلان گیانبازی گەورەی کردووە.

راگەیاندنی دامەزراندنی پەکەکە لە قۆناغێکی مەترسیدار و گرنگدا ئەنجامدرا. لەو قۆناغەدا پێویستییەکی گەورە بە بەڕێوەبەرایەتیەکی هزری و ئایدۆلۆژیک هەبوو کە بتوانێت کۆمەڵگە لە قڕکردن و تواندنەوەی کولتوری و نیشتمانی و لە چەپەڵییەکانی سیاسەتی فاشیستی دەوڵەتی تورک رزگار بکات. بەڕێوەبەرایەتی راستەقینە بناغە و پێودانگی زانستیی دامەزراندنی شۆڕشی رزگاریی کۆمەڵایەتی، نیشتمانی و دیموکراتیک لە چوارچێوەی ئازادیخوازی ژنی سەرباری دەرفەتی کەم دانا. ئەوەش دوای لێکۆڵینەوەی بنکۆڵکاری و ستراتیژیی مێژووی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ گروپێکی هەڤاڵانی ئایدۆلۆژیک و هزری ئەنجامدرا.

لە دایکبوونی پارتەکەمان وەڵامی تۆڵەکردنەوە و مێژوویی بوو لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست و قڕکەر. هەروەها سەرەتای سپێدەیەکی نوێی بوو بەرەو بونیادنانی پرۆسەیەکی گەورەی وەرچەرخانی نەتەوەیی کە سەرلەنوێ هیوا و متمانەی بۆ بەشەکانی کۆمەڵگەی گەڕاندەوە. ئەم هەنگاوە بە پێشەنگایەتی ژن و گەنجان گۆڕا بۆ شۆڕشی ڕزگاری گەلی کورد و کوردستان. شۆڕشێک کە ڕێگەی بەرخۆدان و تێکۆشانی سەختی بەرەو ئازادی خۆی هەڵبژارد و لەبەر کاریگەری داستانی قارەمانانی ئەندام و بەڕێوەبەرانی پەکەکە لە گرتووخانەکان، چیا و شارەکان بۆ پاراستنی بەها کولتووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی لە دژی فاشیست و داگیرکەرانی تورک ڕابەرای کردووە، ئیرادەی گەلانی ئازادیخوازی هەرێمی و جیهانی نواندەوە.

پەکەکە مێژوویەکی پڕ لە ڕووداوە. پەکەکە بە هۆکاری پیلانگێڕی هەرێمی و نێونەتەوەیی لە دژی فەلسەفەی تەڤگەری ئازادی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و سەختی بووەتەوە. تا ئێستاش دەوڵەتی تورکی فاشیست لە هەموو جێگەیەک شەڕێکی خوێناوی لە دژی ئیرادەی گەلی کورد بەڕێوەدەبات، ڕۆژانە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، هەموو جۆرە چەکێک بە چەکی کیمیاویشەوە بەکاردەهنێت. ئەم دڕندایەتییە وەک وەڵامێکی هەمەلایەنی جیهانی پشتیوانی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی پرسی کورد، پیرۆزبایی گەلان بە بۆنەی لە ساڵیادی پارتی، بەڕێوەدەبرێت.

پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهاندا لە بواری گەشەسەندی تێكۆشانی نەتەوەی دیموکراتییکدا ڕۆڵی گێڕا، هێڵی سێهەمین کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوییندا هەموو گەلان باسی دەکەن، لە بەرانبەر هێرشی دواکەوتویی هەژموونگەرایی و هەرێمی لە بەرانبەر هێرشەکانی فاشیست و قڕکەری دەوڵەتی تورک، بە بەرخۆدان درێژە بەخۆی دەدات. پەکەکە بە هێڵی ئازادی ژنان، هێڵی سیاسی و سیستەمی ڕێکخستن کە هۆش و دڵی ژنان دەکات بە ئامانج، کاریگەری لەسەر هەموو ڕێکخستنە چەپگەر، ئێکۆلۆژیک، ئازادیخوازی جیهان دەکات و پێشەنگایەتییان دەکات. لە ساڵی ٤٧هەمینیشدا لە هەموو کاتێک زیاتر پەکەکە نزیکبووەتەوە لە کۆمەڵگەی ئازادی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نەتەوەبوونی دیموکراتیک و ئازادی ژنان.

پەکەکە وەک لێگەڕینی حەقیقەت، پارتی شکۆی مرۆڤایەتییە. وەک تەڤگەرێکی هەرە شۆڕشگێڕ، دینامیک و گۆڕەڕی سەدەی ٢١ لە هەموو کاتێک زایاتر بووە بە هیوای ڕزگاری گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. پەکەکە بە پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژن بۆ تەواوی مرۆڤایەتی سەرچاوەی سودلێوەرگرتنە. پەکەکە لە دژی ڕێکخستنەکانی دەوڵەتخوازی نەتەوە، نەتەپەرستی، بە هۆشمەندی و بیرکردنەوەی نەتەوەی دیموکراتیک نوێنەرەوەی چارەسەری ئاشتیانە و ژیانی دیموکراتیکە. پەکەکە بە ڕامانی سۆسیالیستی و ئازادی ژن تەڤگەرێکی ئازادی بە ئایدیایە لە دژی عەقڵ و کولتووری پیاوسالاری. لە دژی سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری، پارتی پەکەکەمان تاکە هێزە کە مۆدێرێنتەیی دیموکراتیکی بەڕێکخستن کردووە. بە خواست، بریارداری و جۆشێکی گەورەوە پێشوازی لە ٤٧ ساڵەی تێکۆشانی پەکەکە دەکەین.

فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەی قڕکەر لە دژی هەموو بەها کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەرایەتی هەموو هەژموونخوازنی جیهانی و مۆدێرنێتەی سەرمایەداریی دەکات. تا لەسەر ئەم هێڵە فاشیستییە درێژە بەخۆی بدات، هەموو چەتەگەرایی و مافیابوونێکی خستۆتە خزمەتی خۆیەوە، دەبێتە شێرپەنجەیەک و هەموو کۆمەڵگە نەخۆش دەخات. پەکەکە کە بە تێکۆشانی جیهانیییەوە لە بەهێزترین سەردەمی خۆیدایە، لەم کاتەدا کە دەسەڵاتی فاشیست زۆر بەهێزە، بەرخۆدانی گرتووەتەبەر و هەنگاوێک لە تێکۆشان دوورنەکەوتووەتەوە.

جەختکردنەوە لە تێکۆشان کە گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار پێشەنگایەتی دەکەن لە پرۆسەی بەرخۆداندا پشتی ئاکەپە-مەهەپەی شکاندووە. ئەو گورزانەی کە گەریلاکانی یەژا ستار لە سوپای تورکی فاشیستی داوە سوپای تورکی سەرگەردان کردووە. ئەو پسپۆرییە تاکتیکەی کە دەرکەوتووە یەکێکە لە نموونە مێژوویەکانی پرۆسەکە.

تێکۆشان و بەرخۆدانی پەکەکە کە لە دژی سیاسەتە فاشیستییەکانی دەوڵەتی تورک سەرکەوتووە و بەرفراوانتربووە. ئەمە دەرنجامی ئیرادە و سووربوونە لەسەر پاراستی ڕەوا بە ڕێبازی بەرخۆدانی سەردەمی. پەکەکە لە پێناو پشتگیردانی ئەخلاقی و ویژدانی بە بەرخۆدانی گەلانی نمونەی شەنگال، مەخموور، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و سەرانسەری کوردستاندا فیداکارییەکی گەورەی نیشاندا. تەڤگەری ئازادییمان کە بە سوپای شەهیدانییەوە هەموو ساتێک واتا و بەهایی دەخاتەسەر، بە پێشەنگایەتی ژن و تێکۆشانی ژن بناغەی سیستەمی کۆلۆنیالی دەهەژێنێت. بەم بۆنەیەوە لە کەسێتی جەنگاوەرانی پێشەنگی پەکەکە-پاژک و ئەندامانی ئەنجومەنی فەرماندەیی یەژا-ستار هاوڕێ مەدیا عەگید کە نمونەیەکی بەهێزی ئەم حەقیقەتەیە، سڵاو لە هەموو ڕێهەڤاڵان دەکەین کە لە هێڵی فیدایی و جەختکردنەوەی سەرکەووتندا بە بەرخۆدان و بڕیارداری ژیانی ئازاد لە بەرخۆداندان.

سڵاو لە مێژووی پڕ لە قارەمانێتی پەکەکە دەکەین و هەڵوێستی ئازادی و مرۆڤایەتییانەی بە پێرۆز دەبینین. سڵاو دەکەین لە گەلی کورد و تەواوی پێكهاتەکانی تر، هەموو ئازدیخوازان، دیموکراتیکخوازانی جیهانی کە پشتگیری دەدەنە ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسی کورد.

بانگەواز دەکەین لە هەموو هێزە ئازادیخوزەکان، دیموکراتیکخوازەکان و سیاسییە کوردستانی، عەرەب، جیهانی و چالاکوانانی مەدەنی، ڕێکخستنەکانی ژنان، ئەوانەی خەباتی کولتووری و یاسایی دەکەن بەشداری هەڵمەتی پشتیوانی ببن. ئەم هەڵمەتە نیشاندەری هێز و ئیرادەی کۆمەڵگەکانە بەرەو یەکانگیرکردنی هەوڵدانەکانە بۆ پێکهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان. هەروەها تاکە گرەنتی چارەسەرە گونجاوەکانە لەم قۆناغە پر لە سەختییەیی هەرێمەکە و جیهان."

https://pajk.org/pkk-nasname-hevi-u-iradeya-jina-azad-u-gele-kurd-e/