ژنانی خوێندکاری کوردستان ڕایانگەیاند، بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، هەڵمەتی 'ئێمە وازناهێنین – گەڕانەوە بۆ سەرچاوە و شوناسی خۆمان' دەست پێکردووە. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، خوێندکاران لە زانکۆی فرێی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکییەکیان بەڕێوە برد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لەم دواییانەدا هێرشەکان بۆ سەر گەنجان و کوردستان زیادی کردووە و باس لەوە کراوە، "لەهەموو بەشەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەتی کچە خوێندکارانی کورد دەبنە ئامانج، هەروەها لە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا و لە تورکیا هێرش دەکرێتە سەر ژنان و دەکوژرێن، بە گشتی هێرش دژی شۆڕشی سەدەی ٢١ و شۆڕشی ژنە. ژەخەکە ڕایگەیاندووە بەو هۆیەوە ئێمە هەڵمەتێکی نوێمان دەستپێکردووە.
لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە "لە تێکۆشان بۆ ئازادی شوناسی خۆمان و هەموو گەلانی بندەست بەردەوام دەبین لە تێکۆشان، هەروەها دەست لە پاراستنی کولتوور و زمانی خۆمان بەرنادەین، پاراستنی بەهاکانمان گەڕانەوەیە بۆ ڕەگ و شوناس و سروشتمانە." ئێمە وەک کچانی خوێندکاری کورد بۆ بڵاوبوونەوەی بەها دیموکراتیکەکان و ئازادی بە بەرپرسیارێتی خۆمانەوە هەڵدەستین و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، گۆشەگیری کردەوەیەکی نامرۆڤانەیە و لە هەمان کاتدا گۆشەگیری پرسی کوردە بە هەوڵدان بۆ تێکدانی هیواکانی ژنان بۆ ئازادی دەبینین.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەسەر ئەم سێ بنامەیە هەڵمەتەکە ئەنجام دەدرێت:
* بڵاوکردنەوەی فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. تێگەیشتن لە ئایدۆلۆژی و ژیانی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە هۆی ئەوەی باشتر لە ناسنامە و شوناسی خۆمان تێبگەین.
* چالاکی کولتووری و پەروەردەییەکان بەهێزتر دەکەین. لێرەوە خۆپاراستن دەست پێدەکات.
* بە گەڕانەوە بۆ سەرچاوە وشوناسی خۆمان کە داگیرکاری و پیاوسالاری دەیەوێت تێکی بدات، درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین."