بەپێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ئازادی بۆ ئۆجالان بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی، لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ـەوە چالاکی "ئێشکگری ئازادی" ئەنجام دەدرێت. هەر هەفتەیەک لە وڵاتێکی جیاوازەوە گرووپێک چالاکییەکە وەردەگرن، لە هەفتەی ٦٤٩ هەمیندا گرووپێک لە شاری ئاراوی سویسرا چالاکییەکەیان وەرگرت.
گرووپەکەی ئاراو لە ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی بازل، مەعسوم ئۆزەر و سەرحەد کانات و حەسەن حوسەین شاهین پێکدێت، ئێشکگری ئەم هەفتەیان گرتەئەستۆ.
مەعسوم ئۆزەر لەسەر ناوی گرووپەکە قسەی کرد، گۆشەگیری ٢٦ ساڵەی سەر رێبەر ئاپۆی شەرمەزار کرد، گوتی: "بانگەواز لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەین کە بانگەشەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەکەن، بەتایبەت داوا لە سی پی تی (کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە) و کۆنسەی ئەوروپا، یاساکانی خۆتان جێبەجێ بکەن. داواتان لێ دەکەین، دژی دڕندەیی سەر گەلی کورد و کوردستان، دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانمان، دژی بەدیلگرتنی ٢٦ ساڵەی ڕێبەرەکەمان، بوەستنەوە و دەنگتان هەڵبڕن. وەک کوردانی تاراوگە و کوردستان، پێویستە ڕێبەرمان بپارێزین. ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان راستەوخۆ گرێدراوە بە ئازادی خۆمانەوە. گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، بێگومان گۆشەگیرییە لەسەر تەواوی گەلی کورد. بانگەواز لە هەمووان دەکەین، دژی فشار و گۆشەگیری دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە بوەستنەوە و دەنگ هەڵبڕن. بەرخۆدانمان هەمیشە بەردەوام دەبێت. هەتا ڕێبەرێتیمان ئازاد دەبێت، لە هەموو جێیەک چالاکی و ئێشکگری بەردەوام دەکەین".