لە بناری قەندیل ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە بناری قەندیل پیرۆزکرا. لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی بەرخۆدان.
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە بناری قەندیل پیرۆزکرا. لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی بەرخۆدان.
ژنان و گەنجان لە بناری قەندیل بە بۆنەی ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە بەشداری گەل ئاهەنگیان ئەنجامدا. لە ئاهەنگەکەدا ڕاگەیاندراوێک لەلایەن جودی قەندیل خوێنرایەوە.
جودی قەندیل ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی بووەتە ژیانێکی نوێ و ئازادی و هیوا و تێکۆشان و بەرخۆدان و ڕێکخستن و تۆڵەسەندنەوە و کەلتوور و ئەخلاق، گوتی: "لەسەردەمێکدا کە فاشیزم، سەرمایەداری، دەسەڵاتداری و ژیانی تاکەکەسی لە تەواوی جیهاندا فەرمانڕەوایەتییان دەکرد و لەهەمان کاتدا خەباتە سۆسیالیستییەکان بەرەو داڕمان دەچوون، سەرباری هەموو زەحمەتییەکان و نەبوونی دەرفەت، ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایم و فکر و فەلسەفەکەی ڕێگایەکی نوێی دەربازبوونی لە دژی ئەم ژیانە ئافراند.
گەلی کورد و ژنان و گەنجان کاتێک کە خەبات و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆیان بینی، ئەم خەبات و تێکۆشانەیان کردە پێوەرەکانی ژیانی خۆیان و ژیان و تێکۆشانیان لەسەر ئەو پێوەرانە بونیادنا، لەسەر ئەم بنەمایەش، گەلی کورد، گەلانی ستەملێکراو، ژنان و گەنجان لە جینۆسایدێکی فیزیکی و کلتووری ڕزگاریان بوو و لەهەمان کاتدا لەدایکبوونێکی نوێیان بە ڕێبەرایەتی ڕێبەرەکەیان ئافراند".
جودی قەندیل ڕایگەیاند تا ئەمڕۆ هێرشەکان لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئاپۆیی و گەلی ئاپۆیی بەردەوامە، گوتی: "لەلایەکی تریشەوە، ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەرەکەی بە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی ناوازە و بێوچان زەبرێکی کوشندەیان لە دژی داگیرکەر و خیانەتکاران وەشاندووە، ئەم تێکۆشانە بەتەواوی ترسی خستۆتە دڵ و مێشک و خوێنی داگیرکەر و خیانەتکارانەوە. بەتەواویش لە پڕۆسەیەکی بەم شێوەیەدا و سڵاو وەرگرتن لە ڕێبەر ئاپۆوە، هێز و توانا و مۆراڵمان زیاد دەکات و دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی تێکۆشانمان".
جودی ڕایگەیاند وەک ژنان و گەنجانی تەڤگەری ئاپۆیی و گەلی ئاپۆیی گەیشتوون بە قۆناغی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرمان و بەدەستهێنانی ستاتۆی کوردستان، لەکۆتاییدا گوتی: "لەسەر ئەم بنەمایەش ئێمەش وەک گەنجان و ژنانی گەنج، خەڵک و ژنانی سنووری ڕاپەڕین، بانگ لە هەموو کەسێک دەکەین، کە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژنان لە هەموو بوارەکاندا بڵاو بکەنەوە و هەمیشە لەناو تێکۆشان و چالاکیدا بن.
جارێکی تر، ٢٧ـی تشرینی دووەم کە دەکاتە دامەزراندنی پارتەکەمان پەکەکە، لە رێبەر ئاپۆ و شەهیدان و هەموو گەلی کورد و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین".