کەجەدەکە_ئە: خاوەنداری لە دامەزراوەکانمان لە لەندەن دەکەین

کەجەدەکە_ئە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هەڵکوتانەسەرەکەی لەندەن و گوتی: "بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین خاوەنداری لە دامەزراوەکانیان و وڵاتپارێزە دەستبەسەرەکان بکەن".

کەجەدەکە_ئە دەربارەی هەڵکوتانەسەرەکەی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

کەجەدەکە_ئە دەڵێت: "ئەم بەیانییە پۆلیسی بەریتانیا هەڵیانکوتایەسەر ناوەندی کۆمەڵگەی کورد لە لەندە، هەروەها هەڵیانکوتایەسەر ماڵی چەند وڵاتپارێز و سیاسەتمەدارێک و دەستبەسەریان کردن. ڕێگەکان بەرەو ناوەندی کۆمەڵگەی کورد گیراون و ناوەندەکە گەمارۆدراوە. ماڵی وڵاتپارێز و سیاسەتمەدارەکان شێوێنراوە".

کەجەدەکە_ئە ئاماژە بەوە دەکات وڵاتپارێز و سیاسەتمەدارەکان بە کەلەپچەکراوی و توندوتیژی دەستبەسەرکراون، ئەم هەڵوێستەی پۆلیسی بەریتانیا شەرمەزار دەکات و دەڵێت: "ئەنجامدانی کاری لەم شێوەیە بەرامبەر ناوەندەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەبێ هۆ، مایەی قبووڵکردن نییە.هەروەها پێویستە هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کوردی بەریتانیا و هەموو وڵاتپارێز و سیاسەتمەدارە گیراوەکان، ئازادبکرێن".

کەجەدەکە_ئە ڕایدەگەیەنێت ئەمە هێرشێکە بۆ سەر مافە دیموکراتیکەکان و ئازادی و ڕێکخراوبوون، دەڵێت: "بانگەواز لە گەلەکەمان لە بەریتانیا دەکەین خاوەنداری لە دامەزراوەکانیان و وڵاتپارێزە دەستبەسەرکراوەکان بکەن".