لە حەسەکە ئاهەنگی جەژنی ژیانەوە بە جۆشەوە بەڕێوەچوو
لە حەسەکە جەژنی ژیانەوە لە پارکی ٤ی نیسان پیرۆز کرا.
لە حەسەکە جەژنی ژیانەوە لە پارکی ٤ی نیسان پیرۆز کرا.
بەسەدان کەس لە دانیشتوانی شاری حەسەکە و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، بەشداری ئاهەنگەکە بوون کە لە پارکی ٤ی نیسان ئەنجامدرا. لە پارکەکە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەڵواسرا.
ئەندامی مەجلیسی شاری حەسەکە سەبری عەفرین لە ئاهەنگەکە دوا و ئەم بۆنەیەی لە ڕێبەر ئاپۆ و بنەماڵەی شەهیدان و گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە پیرۆزکرد.
سەبری عەفرین ئاماژەی بەوەکرد پەکەکە تەنها نەک تەنها بۆ کورد، بۆ مرۆڤایەتی و ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشێت.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.