زیندانیانی پەکەکە و پاژک ساڵیادی دامەزراندی پەکەکەیان پیرۆز کرد

زیندانیانی پەکەکە و پاژک ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و گوتیان: "بە هەموو جۆش و شکۆیەکەوە پێشوازیی لە ساڵی نوێی تێکۆشان دەکەین کە ئامانجی شۆڕشگێڕیی دەئافرێنێت".

زیندانیانی پەکەکە و پاژک بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ڕاگەیاندراوێکی نووسراویان بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"٤٧ هەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە، ڕێپێوانی مرۆڤایەتی هاوچەرخە کە ٤٦ ساڵی جێهێشتووە و بێ پچڕان بەردەوامە. ئەم ساڵەی تێکۆشان، سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی شۆڕش کە پارێزەری بوێری ئەم ڕێپێوانەن، وە لە کەسێتی گەلی کورددا لە تەواوی گەلانی بندەستی جیهان پیرۆز دەکەین. بە هەموو جۆش و شکۆیەکەوە پێشوازیی لە ساڵی نوێی تێکۆشان دەکەین کە ئامانجی شۆڕشگێڕیی دەئافرێنێت.

شەهیدانی مەزنمان، مەزڵوم و کەمال و عاکیف و عەلی و فەرهاد و نەجمی و مەحمود و ئەشرەف کە بە ڕۆحی فیدایی و هەڵوێستی شکۆداریان ئێمەیان گەیاند بە ئەمڕۆ، بە ڕێز و سوپاسەوە بەبیردەهێنینەوە و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە شوێنکەوتەی پێداگری و ئیرادەی مەزنی ئەوان دەبین.

ئەمە لەبنەڕەتدا لە کەسێتی گەلی کورددا، دەستوەردانە لەو پاشڤەڕۆیی و ژیانە نامرۆڤانەی بەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەسەپێنرێت. ئەم هەڵمەتە پشت دەبەستێت بە هەبوونێتی و زیهنیەتی میللەتی کورد بۆ چارەنووس لەبنەوە هەڵدەتەکێنێت و خاکی مردوو لەسەر میللەتی کورد لادەبات کە وەک نەبوو سەیردەکرا و دەگوترا "کوردستانی خەونێکی ئەفسووناوییە". ئەمە ئیرادەی ئافراندنە لە نەبوونەوە، بە کۆشش و هەوڵی بێ وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە کوردان گەیستە ئاستی گەلانی مۆدێرن و شۆڕشگێڕ کە خۆیان بەڕێوەدەبەن. ئەم ڕاستییە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە وەک "هەڵکردنی بیرێک بە دەرزی" پێناسە دەکرێت. هاوڕێمان خەیری وەک درێژەپێدەری ئەم حەقیقتە و نوێنەرانی ئایدۆلۆژیی و ڕێکخستنی پەکەکە، شەهیدانی شۆڕشی زیندان لە دادگاکانی داگیرکەر و فاشیستەکان، پارێزگارییان لەم گەلە کرد کە بە نەبوو حیساب دەکرا، مزگێنی شکۆ و سەرکەوتنیان دا. بە ڕۆح و کەلتووری بەرخۆدانی زیندان، سەرەڕای هەموو فشار و ئەشکەنجە و کردارێکی قڕکردن، ئاڵای بەرخۆدانی شەهیدە مەزنەکانمان کە بوونەتە ناسنامەی بەرخۆدانی بەردەوام و ڕۆحی بەرخۆدانی زیندان، هەردەم لە ئاسمان شەکایەوە. ئەمەش بووە درووستترین وەڵام بۆ دوژمنی داگیرکەر و چەوسێنەر. هاوڕێمان عەبدولقادر کورتای، دوایین شەهیدی زیندانمان، بەرامبەر سیاسەت و ڕەفتارەکانی دوژمن، پاشەکشەی لە کەلتووری بەرخۆدان نەکرد و وەڵامی شکۆدار و سەربەرزانەی دا بەو دوژمنەی هەموو ڕۆژێک دەیگوت "کۆتاییمان پێ هێنا، کۆتایی پێ دەهێنین"، ئەمەش بوو بە دەرخەری هەڵوێست و ئیرادەی بەهێز و تەندرووستی پەکەکە.

تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنانی ئازاد کە بە شۆڕشی کوردستان دەستی پێ کرد و هەڤاڵ سارا پێشەنگایەتی کرد، بووە سەلمێنەری حەقیقەت و گەردوونیبوونی تێکۆشانی پەکەکە، بووە ئایدۆلۆژیا و ڕێبازی تێکۆشانی ژنانی جیهانی هاوچەرخ. ئەمڕۆ بەرخۆدانی هاوڕێیانمان لە زیندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەرخۆدانی هاوڕێیانی پاژک لە زیندانەکانی دەوڵەتی فاشیستی ئێران، واتای بانگەوازیی پاراستنی ژن و ئازادییە.

سیستەمی دەوڵەت کە بە هەموو رەهەندەکانی خۆیەوە، نوێنەرایەتی ئایدۆلۆژیای پیاوسالاری دەکات، لە ئەنجامی تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنان دەسەپاچە ماوەتەوە و لەبەرچاوی کۆمەڵگە و مرۆڤەکان، بێکەڵک بووە. بۆیە بە هەموو دڕندەییەکەوە لەڕووی جەستەیی و کەلتووری و دەروونییەوە هێرش دەکاتە سەر ژنان.

ئێمە سوپاسی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە ئافرێنەرێکی ناوازەی تاکی ئازاد و کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیارترین دەربڕینی ئەو ڕاستییەیە کە ئێمە لەڕێگەی ژنانی ئازادەوە بەرەو کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەنگاو دەنێین. جارێکی تر سڵاو لە هەڵمەتی ئازادیی دەکەین کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە و لە هەموو گۆشەکانی جیهان دەنگ دەداتەوە.

لە ساڵی ٤٧ی پارتەکەماندا، سڵاو لە هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە بۆ ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن، بۆ ئەو ڕێبەر ئاپۆیەی کە بۆ مرۆڤایەتی ڕەنجێکی مەزنی داوە و ژیانی خۆی بۆ تێکۆشانی ڕەوا و شکۆداری مرۆڤایەتی فیدا کردووە، بۆیە هیوای سەرکەوتن بۆ تێکۆشانی ئەو لایەنانە دەخوازین.

ئێمەی زیندانیانی شۆڕشگێڕیی پەکەکە و پاژک، دامەزراندنی پارتەکەمان (پەکەکە) کە ساڵی ٤٦ هەمینی جێهێشت و پێ دەنێتە نێو ساڵی ٤٧ هەمین، سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدە قارەمانەکان و گەلی وڵاتپارێزمان و هەموو هاوڕێیانی بەرخۆدەری زیندان، لە هەموو ئەو گەریلایانەی لە چیاکانی کوردستان هێزی ڕۆحی فیدایی ڕێبەر ئاپۆن و لە هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین".