بە دیمەن

پۆلیسی بەریتانیا تیرۆر بەرامبەر کوردان ئەنجام دەدات، کوردەکان بەرخۆدان دەکەن

پۆلیسی بەریتانیا لە هەڵکوتانەسەر دامەزراوەکانی کورد و کارمەندەکانی تیرۆریان ئەنجامدا. پۆلیس دەرگاکانی شکاند و توندوتیژی نواند. هەروەها هێرشکرایە سەر چالاکییە ناڕەزایەتییەکانی کوردان و زۆر کەس دەستبەسەرکران.

ئەم بەیانییە پۆلیسی بەریتانیا لەگەڵ تیمەکانی دژە تیرۆر هەڵیانکوتایەسەر ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لەندەن و مڵی وڵاتپارێزانی کورد. هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کوردی بەریتانیا تورکان بوداک، نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی گەلی کورد عەگید کاراتاش، نووسەر و شاعیر عەلی بۆیراز و چالاکوانی کود مەزڵوم دەستبەسەرکران. لە ڕاگەیاندراوی پۆلیسی دژە تیرۆری لەندەن بانگەشەی ئەوە کراوە هەڵیانکوتاوەتە سەر دامەزراوە و کەسانی سەر بە پەکەکە.

پۆلیسەکان لەم هێرشانەدا چەندین کەسیان ئەشکەنجەدا.

پۆلیسەکان شەو لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ هەڵیانکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵگەی کورد، هەموو دەرگاکانیان بە شکاند و کەسانی ناوەوەیان فڕێدایە سەر زەوی و توندوتیژییان ئەنجامدا.

پۆلیس کە دەستی بەسەر سەرجەم کەرەستە تەکنیکی و پەیوەندییەکاندا گرت، بە بیانووی "پشکنین" کۆمەڵەکەیان سەروژێر کرد.

لە کاتی هەڵکوتانەسەرەکەدا، وڵاتپارێزی کورد تەیفور ئۆزەر لە ئەنجامی توندوتیژیی پۆلیسی بەریتانیا لە هۆش خۆی چوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. هەروەها چالاکوانی ناوەندی کۆمەڵگەی کورد هاکان نەمر ڕووبەڕووی توندوتیژی پۆلیس بووە و قاچ و ڕوومەتی شین و هەڵئاوسا.

کاتێک پۆلیس بە زۆر خەڵکی ناو بینای کۆمەڵەکەیان دەرکرد، چالاکوانی کورد مەزڵوم دەستبەسەر کرا. پۆلیس کە هاتوچۆی شەقامەکەیان قەدەغە کرد، تەواوی شەقامەکەیان گەمارۆدا و بەبێ چاودێری پارێزەر و مافناسان دەستیان بەسەر چەندین کەرەستەدا گرت.

زانرا پۆلیس هەم لە ناوەندی  کۆمەڵگەی کورد و هەم لەو ماڵانەی هەڵیکوتاوەتە سەریان، بە پاساوی لێکۆڵینەوە بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ مافی "داگیرکردن"ـی بەکارهێناوە.

ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی بەریتانیا تەنها بەمەوە سنووردار نەبوو. لە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، توندوتیژییان بەکارهێناوە. پۆلیس کەلەپچەی بە پێچەوانە لە دەستی چالاکوانە دەستبەسەرکراوەکان کرد و فشاری دەروونییان لە منداڵ و ژنان کرد.

پۆلیس توندوتیژی سایکۆلۆژییان بەرامبەر منداڵە ١٥ ساڵییەکەی عەلی پۆیرازی دەستبەسەرکراو نیشاندا. هاوژینی پۆیراز، بیرسەن پۆیراز ڕایگەیاند ڕەفتارەکانی پۆلیسی بەریتانیا جیاوازی لە ڕەفتاری دەوڵەتی فاشیستی تورک نییە.

بیرسەن پۆیراز بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و گوتی: " ئەمە ستەمە دژی گەلی کورد. ئەمە ئەشکەنجەیە. فشاری دەروونییان خستە سەر منداڵەکانمان. ئەم ئۆپەراسیۆنە کاتێک ڕوویدا کە هەموومان خەوتبووین. ئەم ئۆپەراسیۆنە دژی گەلی کوردە. ئەم گەلە تیرۆریست نیە. داوا لە پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار دەکەم کۆتایی بەم بێ ئەخلاقییە بهێنێت".

زانراوە لە ماڵی هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کورد بەریتانیا تورکان بوداک هەمان شت ڕوویداوە و براکەی بریندار کراوە.

هاکان نەمر ڕایگەیاند بەبێ هۆکار هێرشیان کرد و ئێمەیان بریندار کرد، ئەمە ئەشکەنجە بوو.

وڵاتپارێزی کورد تەیفور ئۆزەر بەهۆی لێدانەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە، هێرشی پۆلیسی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند هەرگیز سازش ناکەن.

گەلی کورد و دۆستەکانیان پاش ئەم ڕووداوە لەبەردەم بینای ناوەندی کۆمەڵگەی کورد کۆبوونەوە و درووشمی "تیرۆریست پۆلیس" و "شەرم بکەن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.

ڕێکخراوە عەلەویی و شۆڕشگێڕەکان بەشداربوون، کوردان ناڕەزایەتییان نیشاندا و گوتیان: "ئێمە جیهانمان لە داعشی دڕندە ڕزگار کرد. بۆ شکۆی مرۆڤایەتی ١١ هەزار شەهیدمان بەخشی. ئێوە بۆ خاتری دەوڵەتی تورک کە پشتگیری داعش دەکات، هەڵدەکوتنە سەر دامەزراوەکانمان. ئێوە بێ ئەخلاقن".

هەروەها چەندین ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بەشداری چالاکییەکە بوون. پۆلیسەکان بە توندی وەڵامیان دایەوە و ژنان و گەنجانیان کردە ئامانج، چەندین کەسیان بە توندوتیژی دەستبەسەرکرد. نوێنەرانی ڕێکخراوەکان ناڕەزایەتیان بەرامبەر پۆلیس دەربڕی.

گەل بە بەرزکردنەوەی درووشمی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" جاروبار ڕێگەی هاوتوچۆیان دادەخست.

هەلیکۆپتەری پۆلیس لەدەوری بیناکە گەڕا و پۆلیسی بەریتانیا لەسەر ماڵپەڕەکەی بانگەشەی ئەوەی کرد ناوەندی کۆمەڵگەی کورد پەیوەندی بە پەکەکەوە هەیە.

باس لەوە دەکرێت پۆلیس چەندین ڕۆژە ئامادەکاری بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە کردووە.

پارێزەر عەلی هاس ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکە بە پاساوی "پەکەکە" ئەنجامدراوە، بەڵام پۆلیس زانیاری تەواویان نەداوە. ڕایگەیاند لەم بارەیەوە ڕێوشوێنی یاساییان دەست پێ کردووە.

یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی بەریتانیا ئۆپەراسیۆنەکەی شەرمەزار کرد، ڕایگەیاند سبەی دژی ئەمە ڕێپێوانێکی مەزن ئەنجام دەدرێت.

پێش ساڵێک لە لەندەن، لە ٢٧ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەهەمانشێوە  پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵگەی کورد.