ناڕەزایەتییان بەرامبەر قەیوم دەربڕی و کۆبوونەوەیان بەجێهێشت
ئەندامانی دەم پارتی و تیپ لە مەجلیسی گشتی دێرسیم ناڕەزایەتییان بەرامبەر قەیوم دەربڕی و کۆبوونەوەی مەجلیسیان بەجێهێشت.
ئەندامانی دەم پارتی و تیپ لە مەجلیسی گشتی دێرسیم ناڕەزایەتییان بەرامبەر قەیوم دەربڕی و کۆبوونەوەی مەجلیسیان بەجێهێشت.
ئەندامانی مەجلیسی گشتی شاری دێرسیم ئەمڕۆ کۆبوونەوە. قەیوم بولەنت تەکبیک ئۆغلوش بەشداری کۆبوونەوەکە بوو. ئەندامی دەم پارتی مورتەزا کۆس و ئەندامی پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) ئینان یەڵماز ناڕەزایەتییان بەرامبەر قەیوم دەربڕی و هۆڵی کۆبوونەوەیان بەجێهێشت.
کۆس و یەڵماز پێش قسەکردنی قەیوم تەکبیک ئۆغلو قسەیان کرد، گوتیان دژی قەیومن و قەیومیان وەک "کودەتا" پێناسە کرد.