باقرخان: دەرگای ئیمراڵی بکەنەوە، با فکرەکانی بەڕێز ئۆجالان بگات بە گەل!
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان ئاماژەی بەوەدا ئەوەی بابەتەکە چارەسەر دەکات ڕێبەر ئاپۆیە و وتی: "دەرگای ئیمراڵی بکەنەوە، با فکرەکانی بەڕێز ئۆجالان بگات بە گەل."
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان ئاماژەی بەوەدا ئەوەی بابەتەکە چارەسەر دەکات ڕێبەر ئاپۆیە و وتی: "دەرگای ئیمراڵی بکەنەوە، با فکرەکانی بەڕێز ئۆجالان بگات بە گەل."
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە بەشداریکردنی لە ٤هەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی سۆسیالیستی بندەستاندا ئاماژەی بەوەدا سیستەمی سەرمایەداری چیتر توانای خۆڕاگری نیە و سەرچاوەی قەیرانەکانی تورکیا و جیهانە. هەروەها ناوبراو هەڵسەنگاندی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد کە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکردووە، وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشەکان رەخنەی ئەوەیکرد ئەم هێرشانە لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە وەک سەرکەوتنێک پیشان دەدرێت.
لە بەردەومیدا باقڕخان تیشکی خستەسەر داواکەی دەوڵەت باخچەلی فاشیست و دەسنیشانیکرد هۆکاری ئەم داواکارییە دەرنجام و کاریگەری یەکێتی و تێکۆشانی ئێمەیە. وە ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت میژووی کوردان و تورک لەسەر بنەمای دیموکراتیکی پێکەوە بژین و وتی: "کاتێک کورد قازانج دەکات، ئەوە هۆکارە بۆ قازانجی تورکیش، وە دواجار گەلانی تورکیا قازانج دەکات لەم پێکەوە بوونییە. چاوەڕانی ئاشتی و چارەسەریمان لەکەس نیە و یەکڕیزمان هۆکاری چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کوردە."
'بەڕێز ئۆجالان چارەسەرییە'
لە کۆتاییدا باقڕخان ئاماژەی چاوپێکەوتنەکەی عومەر ئۆجالان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کرد و بە ڕووداوێکی گرنگی وەسفکرد و وتی: "بە دەسەڵاتدارن دەڵێین؛ ئەوەی بابەتەکە چارەسەر بکات بەڕێز ئۆجالانە. دەرگای ئیمراڵی بکەنەوە، با فکرەکانی بەڕێز ئۆجالان بگات بە هەموو گەل. لە قۆناغێکی هەستیارداین. باوەڕمان بە خۆمان هەیە."