هێرشەکانی قڕکردن لە لیڤەرپوول شەرمەزارکران
کوردستانیان لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری لیمی لیڤەرپوول کۆبوونەوە و هێرشەکانی دوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوا و شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزار کرد.
کوردستانیان لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری لیمی لیڤەرپوول کۆبوونەوە و هێرشەکانی دوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوا و شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزار کرد.
لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا، ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ڕۆژئاوا لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری لیم کۆبوونەوە، چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن شەهیدان دەستی پێ کرد و درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "تیرۆریست تورکیا" و "شەهید نامرن" و "قڕکردنی کورد بوەستێنن" بەرزکرایەوە.
چالاکوانان پانکارتی "کورد بپارێزە، تورکیا بوەستێنە" و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و ئاڵایان بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ بەرزکردەوە.
لە وتەکاندا جەختکرایەوە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٣ ی تشرینی یەکەمەوە بۆ سەر شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ڕۆژئاوا بووەتە هۆی شەهیدکردنی ژمارەیەک خەڵکی سڤیل و گوترا: "ئەم هێرشە نامەردانە دژی گەلی کورد شەرمەزار دەکەین".
چالاکوانان بانگەوازیان لە حکومەتی بەریتانیا کرد فرۆشتنی چەک بە تورکیا بوەستێنێت و دژی ئەم تاوانانە هەڵوێست نیشان بدات.
چالاکییەکە بە چەپڵە و درووشم بەردەوام بوو، دواتر برۆشور دەربارەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دابەشکران.