شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە: تێکۆشانیان دەگەیەنین بە سەرکەوتن
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کە بە بەرخۆدان و پێشەنگایەتی ئەفسانەیی جێی خۆیان لەنێو تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا گرتووە، لە چەند شارێکی ئەوروپا و بەتایبەت ئەڵمانیا یادکرانەوە.
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کە بە بەرخۆدان و پێشەنگایەتی ئەفسانەیی جێی خۆیان لەنێو تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا گرتووە، لە چەند شارێکی ئەوروپا و بەتایبەت ئەڵمانیا یادکرانەوە.
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) و دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو)، لە چەند شارێکی ئەوروپا مەراسیمی یادکردنەوە بۆ شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم ئەنجامدرا.
دان هاگ
لە شاری دان هاگی هۆڵەندە بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردستان لە هۆڵەندا شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان چەند وتەیەک پێشکەش کرا. هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتال داوای کرد هەموو گەلی وڵاتپارێز بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری چالاکانە لە قۆناغەکەدا بکەن.
سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم پیشاندرا.
فرانکفۆرت
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردی ئەڵمانیا (یەژەکە_ئە)، شەهید بێریتان و شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم، هەروەها ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین کە ٢٣ ی تشرینی یەکەم دژی توساش چالاکی فیداییان ئەنجامدا یادکرانەوە. کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداری یادەکە بوون.
ئەندامی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) دڵپاک دۆغا تیشکی خستەسەر ڕۆڵی شەهید بێریتان و شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەمی بیرهێنایەوە.
دۆغا ئاماژەی بەوە کرد قۆناغێکی یەکلاکەرەوە و دەرفەتی باش بۆ تێکۆشانی ئازادی هاتۆتەپێش، تیشکی خستەسەر هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" و ڕێخۆشکەرییەکان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
بانگەوازی کرد بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی کۆڵن لە ١٦ ی تشرینی دووەم.
هەروەها تیشکی خستەسەر گرنگی چالاکییەکەی ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین.
دواتر شیعری "من مرۆڤ بووم"ـی نووسەر و چالاکوان ڤیلدان دیرک خوێنرایەوە، سیڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدان پیشاندرا، لەسەر وەسیەتی شەهید بێریتان شیرینی دابەشکرا.
فرایبۆرگ
لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی نودا و مەجلیسی گەلی فرایبۆرگ و کۆماو شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە و سەدان کوردستانی بەشداربوون.
لەسەر ناوی تەژەکە_ئە دووپاتکرایوە پێویستە هێڵی بێریتان و ڕاستی تێکۆشانی ئاسیا و ڕۆژگەر بەبنەما وەربگیرێت. جەختکرایەوە، تێکۆشانی ئازادیی کورد دەگەیەننە شوێنی مەبەست و خیانەت تێکدەشکێنن.
سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم پیشاندرا و بانگەوازکرا بۆ ڕێپێوانەکەی کۆڵن.
ئەنتوراپن
لە شاری ئەنتوراپنی بەلژیکا شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.
یادەکە لە کەسێتی شەهید ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین کە ٢٣ ی تشرینی یەکەم دژی توساش چالاکی فیداییان ئەنجامدا بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.
سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم پیشاندرا.
لە وتەکاندا تیشکخرایەسەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ، جەختکرایەوە پێویستە کوردستانیان و بەتایبەت گەنجانی کورد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشن.
بۆن
لە شاری بۆنی بە پێشەنگایەتی دەکتەم شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت و سیاسەتمەدار نورسەل ئایدۆگان دەربارەی قۆناغە دوان. یادەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.
بازل
لە شاری بازلی سویسرا چالاکییەکی یادکردنەوە ئەنجامدرا. نوێنەرانی ڕێکخراوەکان و کوردستانیان تێیدا بەشداربوون.
لەسەر ناوی کۆماو، موستەفا کاراهان وتەیەکی پێشکەش کرد، جەختی کردەوە پێویستە شایستەی شەهیدان بین، ئاماژەی کرد بە گرنگی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، ئاماژەی بەوە کرد، بەڵام دەوڵەتی تورک لەلایەک باسی ئاشتی دەکات و لەلایەک هێرش دەکاتە سەر گەلی ڕۆژئاوا.
ئەندامی یەژەکە_سە شیلان کاراکۆچان تیشکی خستەسەر چالاکییەکەی ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین و ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، جەختی کردەوە لەسەر مەزنکردنی تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، تاوەکو تێکۆشانێکی شایستەی شەهیدان بێت، گوتی: "ئێمە تێکۆشانی شەهیدان دەگەیەنین بە سەرکەوتن".
سینڤزیۆنێک بۆ یادی ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین پیشاندرا.
پاش خوێندنەوەی شیعرێک، سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی بەرفین ڕۆژ و تێکۆشین دڵگەش کە ٢٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون، تەماشاکرا.
پاش پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم، یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات، دواتر بۆ یادی شەهید بێریتان شیرینی دابەشکرا.