چالاکوانان لە ژنێڤ دژی گۆشەگیری و دەستبەسەراگرتن کۆبوونەوە

ئەو چالاکوانانەی لە ژنێڤ چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن، دیسانەوە بانگەوازیان لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و دەستبەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگیان شەرمەزار کرد.

چالاکی ئازادی لە ژنێڤ

چالاکی دانیشتن بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو چوارشەممەیەک لە شاری ژنێڤی سویسرا ئەنجام دەدرێت.

چالاکییەکە لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت، ئەم هەفتەیە چالاکوانان لەبەردەم نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ درێژەیان بە چالاکییەکەیان دا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.

لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکە ڕەمەزان کزلکورت قسەی کرد و تیشکی خستەسەر گۆشەگیری درێژخایەنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایگەیاند گەلی کورد هەرگیز قبووڵی ناکەن. گوتی: "دیسانەوە لەبەردەم نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ بانگەواز لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و بەتایبەت کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و کۆنسەی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین، بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن".

لەسەر ناوی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ حەسەن ئینجی ڕاگەیاندراوی خوێندەوە، ڕایگەیاند هۆکاری گۆشەگیری ئەوەیە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، مۆدێرنیتەی ژیانی ئازادی پێشکەشی گەلان کرد، بۆیە هێرشی هەمەلایەنە دژی گەلی کورد ئەنجام دەدرێت.

حەسەن تیشکی خستەسەر دەستبەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ و ڕایگەیاند دیسانەوە لەڕێی دانانی قەیوم ئیرادەی گەلی کورد کراوەتە ئامانج، گوتی: "بەرامبەر ئەم سیاسەتانەی چەندین جاری تر تاقی کراونەتەوە، گەلی کورد ئەمڕۆ بە ڕۆحی بەرخۆدانی بێ وێنەی وانەوە لە جولەمێرگ بەرخۆدان دەکات و خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی دەکات".

پاشان چالاکی دانیشتن بە بەرزکردنەوەی درووشمەکان دەستی پێ کرد.