ئەو گەریلایەی وەزیری ناوخۆی گوتی "کوشتوومانە" لە نەخۆشخانەیە

زانراوە یەکێک لەو گەریلایانەی کە وەزارەتی ناوخۆی تورک گوتی "کوشتومانن"، بە ناوی دەمهات شێرۆ وڵات (ئیلیاس ئایاز) بە برینداری لە نەخۆشخانەیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کە ئەمڕۆ لە ماڵپەڕە فەرمییەکەی بڵاوی کردۆتەوە، بانگەشەی ئەوە کرا لە شەڕێکدا لە ناوچەی ئەلباکی وان ٣ گەریلای ئازادی کوردستان شەهید بوون. زانراوە کە گەریلایەک بە ناوی دەمهات شێرۆ وڵات (ئیلیاس ئایاز) سەلامەتە و لە نەخۆشخانە چارەسەر دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەرگیراون، ئیلیاس ئەیاز بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، ڕەوشی باشە و ئاگای لە خۆیەتی.