لە جۆلەمێرگەوە شەرمەزارکردن دەستیپێکرد: ئاکەپە کودەتای ئەنجامدا

دادگای تورک سزای ١٩ ساڵ و ٦ مانگی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محەمەد سدیق ئاکش بڕاندەوە، دوابەداوی بڕیارەکەی دادگا گەل ڕژانە گۆڕەپانەکان.

دادگای سزادانی قورسی جولەمێرگ سزای ١٩ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محمەد سدیق ئاکشی بڕیەوە. هەرەوەها دادگا بڕیاری دا کە ئاکش دەستگیربکرێت. دوابەدوای بڕیارەکانی دادگا، شەرمەزاکردنی ئەم کارانە لە شارەکە دەستیپێکردەوە.

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتم ئۆغۆللاری وتی: "دەسەڵاتداری لە دژی گەل شەڕی ڕاگەیاند." هەروەها لە قسەکانیدا حاتم ئۆغۆللاری ئاماژەی بەوەدا ئاکش حورمەتی گەلی کورد و گەلانی تورکیایە و وتی: "قەیوم زەوتکردنی ئیرادەیە، قەیوم کودەتایە. کودەتایی ئاکەپەیە."

بە سەدان لە سەرباز و پۆلیس گەمارۆی بینای پارێزگار و دادگایان داوە.

زانیاری زۆرتر بڵاودەکرێتەوە...