دادگای تورک سزای ١٩ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنی بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگدا سەپاند

دادگای دەوڵەتی تورک ١٩ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانیکردنی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محەمەد سدیق ئاکش بڕیەوە، کە شارەوانیش لە لایەن دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەوە دەستیبەسەرداگیرا و قەیومی لەسەر دانراوە.

دادگای سزای قورسی جولەمێرگ، پەیوەست بە هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ بڕیاریدا.

لە بڕیارەکەی دادگادا سزای ١٩ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنی بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محەمەد سدیق ئاکش سەپاند، هەروەها بڕیاری زیندانیکردنی دا.