چالاکی ئێشکگری دژی دانانی قەیوم
چالاکی ئێشکگری کە دوێنێ شەو دژی زەوتکردنی ئیرادە لە جولەمێرگ دەستی پێ کرد، بەردەوامە. پاش ڕێپێوان و خۆپیشاندان پەرلەمانتارانی دەم پارتی گەڕانەوە بۆ شوێنی ئێشکگرییەکە. هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری، هاوسەرۆکانی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندەر و پەرلەمانتاران درێژە بە ئێشکگری دەدەن. نوێنەری چەندین ڕێکخراو پشتگیریان لە چالاکییەکە کرد.
شوێنی چالاکییەکە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرا و هاوتوچۆ قەدەغەکرا، پۆلیس بەربەستیان لەسەر ڕێگە سەرەکییەکانی شارەکە دانا و رێگەی شارەوانیان داخست.
هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) حوسەین کوچوکبالان ڕایگەیاند ناهێڵن بچینە شوێنی چالاکییەکە، داوای کرد خاوەنداری لە ئیرادەی گەل بکرێت.
سبەی لە جولەمێرگ چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، هاوکات سبەی لە یەکەمین دادگای سزای قورسی جولەمێرگ دانیشتنی دادگایی هاوسەرۆکی شارەوانی محەمەد سدیق ئاکیش بەڕێوەدەچێت، چەندین سیاسەتمەدار بەشداری دانیشتنەکە دەبن.
چاوەڕێ دەکرێت سبەی هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باقرخان بگاتە شارەکە، بەڕێوەبەری دەم پارتی شارەکە بانگەوازی لە گەل کرد بۆ بەشداربوون لەو دانیشتنەی سبەی ئەنجام دەدرێت.