محەمەد سدیق ئاکشی دەستبەسەرکراو سڵاوی لە خۆڕاگران کرد
هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محەمەد سدیق ئاکش کە دەستبەسەرکراوە لە رێگەی پارێزەرانیەوە سڵاوی ئاراستەی خۆڕاگران کرد.
هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محەمەد سدیق ئاکش کە دەستبەسەرکراوە لە رێگەی پارێزەرانیەوە سڵاوی ئاراستەی خۆڕاگران کرد.
هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محەمەد سدیق ئاکش کە دوێنێ دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە کارەکەی دوورخرابووەوە و لە شوێنی ئەو قەیوم دانرابوو. هاوسەرۆکی شارەوانی یاکش دوێنێ لە وان دەستبەسەرکرابوو و گواسترابووەوە بۆ جۆلەمێرگ و ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جۆلەمێرگ دەستبەسەرە.
قەدەغەی ٢٤ کاتژمێری دیدار لەگەڵ پارێزەران کۆتاییهات. پارێزەر چووە سەردانی ئاکش و دیداری لەگەڵ ئەنجمادا. ئاکش لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە رایگەیاند، سڵاو لە بەرخودانی شارەکە دەکات. ئاکش لە دیدار لەگەڵ پارێزەرەکەیدا ئەوەی خستەڕوو کە ورەی بەرزە و ئەوەی دەگوزەرێت وەک "هەوڵدانی کودەتا لە دژی دیموکراسی" پێناسە کرد. ئاکش وتی، سڵاو لە هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل خۆڕاگری دەکەن.
لای خۆیەوە پارێزەر عومەر ئاکش پارێزەری هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە لەلایەن میدیای دەسەڵاتەوە بڵاوکراونەتەوە کە گوایە "ئاکش لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن دەستبەسەرکراوە" و لەو بارەوە وتی: ئەو دەنگۆیانە بۆ ئەوەن کاریگەری بکەنە سەر بڕیاری دادگا و روونی کردەوە، موەکیلەکەی دوای گەڕانەوەی لە ئامەد بەهۆی ئەوەی درەنگی شەو بووە ناچار بووە لە وان بمێنێتەوە و لەبەرەبەیانیدا لەو کاتەی ویستوویەتی بگەڕێتەوە بۆ جۆلەمێرگ لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەرکراوە. باسی لەوەشکرد، کە دۆسیەیەک کە تائێستا ئێمەش پەڕاوەکانیمان نەبینیوە، بەڵام میدیای دەسەڵات زانیاری لەبارەوە بلاودەکاتەوە. ئەوەش کردنە ئامانجی هاوسەرۆکی شارەوانی و دانانی کاریگەرییە لەسەر بڕیاری دادگا. ئاکش خۆی بە دادگای وتووە کە بەشداری لە دانیشتنی ٥ی حوزەیرانی دادگا دەکات، کەسێک کە ئامادەیە بچێتە بەردەم دادوەر بۆچی دەبێت هەڵبێت؟ پێویستە کەس بڕوا بەو چەواشەکاریانە نەکات".
هـ . ب