شەردا مەزڵوم گابار، یەکێک لە فەرماندەکانی یەژا ستار، سەبارەت بە هەنگاوی ١ی حوزەیران هەڵسەنگاندنەکانی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات باس کرد. گابار ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ پڕۆسەی ١ی حوزەیران، وەڵامی پێویست بە هێزە ئەشکەنجەکارەکان و پیلانگێڕان درایەوە و بە بیری هێنایەوە کە لەو کاتەدا دەیانویست تەڤگەری ئازادیی بە تەواوی تەسفیە بکەن. ئامانج ئەوە بوو شەڕڤانانی پەکەکە لە سەر هێلی شەڕ و بەرخۆدان دوور بخەنەوە.
هەڵسەنگاندنەکانی شەردا گابار، یەکێک لە فەرماندەکانی یەژا ستار سەبارەت بە ١ی حوزەیران، وەهایە:
پرۆسەی ١ی حوزەیران چۆن دەستیپێکرد، هەروەها دۆخی پێش لەوە چۆن بوو؟
سەرەتا بە ڕێزەوە شەهیدانی ١ی حوزەیران بە بیر دێنمەوە. هەڤاڵان کەنداڵ باز، سلاڤ، سەید ڕەزا، ڤیان، تێکوشین، ئەرداڵ (ئەنگین شەنگال) و ڕەشید کە بەشداریان لەم هەنگاوی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ دا کرد. هەڤاڵ ڕەشید لە هەمان کاتدا فەرماندەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بوو. بەڕێزەوە یادی هەڤاڵ چیچەک بوتان و هەڤاڵانی ترمان دەکەمەوە کە بە ڕۆحی ١ی حوزەیران لەم شەڕەدا بەشدار بوون و هەروەها سەرجەم شەهیدانی کوردستان بە ئەوانەشەوە کە لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و خاکورکەوە شەهید بوون، بە ڕێزدارییەوە یادیان بەرز ڕادەگرم.
بڕیاری هەنگاوی ١ی حوزەیران بە ئاسانی نەدرا. هۆکاری یەکەمی ئەم بڕیارە پیلانگێڕی بوو لەدژی ڕێبەرایەتی. دوای ئەو پیلانگێڕییەی کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا ڕوویدا، هێزە پیلانگێڕەکان ویستیان بزووتنەوەی ئازادی هەڵبوەشێننەوە. ئامانجی هێزە پیلانگێڕەکان لێرەدا لە چوارچێوەی بزووتنەوەی ئازادیدا دروستکردنی هێڵێکی لیبڕاڵ بوو. هەروەها دەیانویست بزووتنەوەکە لە هێلی سەرکەوتن و سەرفرازییەوە لابدەن و باوەڕ و متمانەی بشکێنن و هەروەها بە شەڕی دەروونییەوە بڵێن "دوای پیلانگێڕییەکە هەموو شتێک کۆتایی هاتووە" واتە کۆتایی بە هەموو شتێک بهێنن.
ئەم هێرشە زیاتر ئامانجی هێڵی ژیانی ئازاد بوو. بەهەمان شێواز لە هێڵەکانی شەڕ و بەرخۆداندا بەکارهێنرا. بۆ نموونە دەیانویست بەو عەقڵیەتەوە بڵێن "کاتی شەڕی گەریلا کۆتایی هاتووە". ئامانجیان ئەوە بوو کە جەنگاوەرانی پەکەکە لە هێڵی شەڕ دوور بخەنەوە و وایان لێبکەن باوەڕیان بەوە هەبێت کە چارەسەری تەنها بە میتۆدی سیاسی دەکرێت. بە گشتی ئەم هێڵە ناوی هێڵی تەسفیەیە و ئەم سەپاندنە بە پێشەنگایەتی تەسفیەکاران سەری هەڵدا. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بوو کە تەسفیەکاران لەو کاتەدا دەرکەوتن. بەڕێوەبەرانی تەسفیەکردنەکە زۆر بە وردی کاریان دەکرد. هێزە تەسفیەچیەکان دەیانویست ژیانی رێبەرایەتی لە ناو ببەن. ڕێبەرایەتی هەستی بەم دۆخە کرد و وتی: "ئەو ژنانەی ڕێزی من دەگرن پێویستە بچنە ناوچەی بۆتان". بۆیە هێزە پیلانگێڕەکان ڕێگریان لە وەرگرتنی زانیاریی ڕێبەرایەتی کرد بۆ ئەوەی لە ڕەوشی ڕێکخستن ئاگادار نەبنەوە، چونکە ئامانجیان پەراوێزخستنی بزووتنەوەی ئازادیی بوو.
هەنگاوی ١ی حوزەیران چۆن دژ بەو ڕەوشە پەرەی پێدرا ئەویش لە کاتێدا کە ئاژاوەگێڕی لە کاردا بوو؟
لەم پڕۆسەیەدا پارێزنامەی ڕێبەرایەتی بەناونیشانی "بەرگری لە گەلێک" زۆر شت بە تایبەت ناکۆکیەکانی ڕوونکردەوە. لەم پارێزنامەدا باس لە پرۆسەی ڕێکخستنی و بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان دەکات. ئیتر هیچ گومانێکمان لە هێڵی ئازادی نەمابوو. ئەم پارێزنامەیە ڕۆشنگەرییەکی گەورەی بۆ گەریلا کرد. هەر گەریلایەک ئەم پارێزنامەیەی وەک ئەمانەتێک وەردەگرت و دەیخوێندەوە. گرنگ ئەوە بوو کە گەریلا پەیامی پێویستی وەرگرت. قەد لە هیچ بوارێکدا، چ لە بواری گەریلا یان لە بوارە سەربازییەکانی پەکەکە دا ئەم ناکۆکیە نییە،. ئەم هێڵە هەمیشە ڕوون دەبێتەوە و بەهای مرۆڤ و کۆمەڵگا لە ئاستی پێویستدا دەپارێزێت. هێڵی فیدایی ئاپۆیی لەم بوارەدا جێبەجێ دەکرێت.
بۆچی گریلا ئەرکێکی لەو شێوەیەی لە ئەستۆ گرت؟
چونکە گەریلا گەرەنتی ژیانێکی ئازادە. گەریلا زامنی ژیانی ڕێبەرایەتی و نەتەوەی کوردە. ئەگەر گەریلا لە سەر پێ بێت و لە بەرامبەت هێڵی تەسفیەکاران بەرگری لە خۆی بکات، لە هەڵوەشاندنەوە و شەڕ و لەناوچوون پێشی دەگرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە پارێزنامەی"بەرگری لە گەلێک" مانیفێستێکی ژیانی زۆر مانادار و ئازادە. لەو کاتەدا گریلا ئەم بەرگرییەی خوێندەوە و گفتوگۆی لەسەر کرد و گەیشتە ئەنجامی پێویست. ئەم پارێزنامەی ڕێبەرایەتیە پێویستە ئەمڕۆ بەردەوام بخوێنرێتەوە و گفتوگۆی لەسەر بکرێت. چونکە ئەم پارێزنامەیە پلانی ژیانی ئازادمان پیشان دەدات، وەک دەزانرێت پەکەکە جەوهەرێکی مێژوویی هەیە، ڕەگ و ڕیشەی قووڵە، بەشێک لە ڕاستی و پێوەرەکانی پەکەکە لە هیچ بارودۆخێکدا ناگۆڕدرێن. لە ناوەڕۆکی پەکەکە دا پێداگری لەسەر مرۆڤایەتی بوونی هەیە. پەکەکە بزووتنەوەیەکی سۆسیالیستییە و پێداگری لەسەر دەکات، بۆیە ڕەنگە گۆڕانکاری لە شێوازی شەڕکردنیدا ڕووبدات، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە شێوازی ژیانی پەکەکەدا ڕوونادات.
شێوازی ژیانی پەکەکە لەسەر بنەمای پەیوەندی هەڤاڵیەتی دامەزراوە. گرنگترین تایبەتمەندی کە پەکەکەی لە بزووتنەوەکانی تر جیا دەکاتەوە، شێوازی ژیانی پەکەکە یە. کاتێک ڕووداوە خراپەکان لە ژیاندا ڕوودەدەن، ئیتر ئەم ژیانە ژیانی پەکەکە نییە. ڕێبەرایەتی لەم حاڵەتەدا نموونەیەک دەهێنێتەوە و دەڵێت: "ئەوەی گروپی یەکەم کاریگەرییان لەسەر گەل دانابوو، شێوازی ژیانیان بوو". بە واتایەکی تر سەرەکی ترین شت لە ناو پەکەکە دا ژیانێکی دروستە. پەکەکە بزووتنەوەیەکی ژیانیە. بۆیە پیلانێکی نێودەوڵەتی بۆ هێرشکردنە سەر ئەم ژیانە دەستی پێکرد. هێزە پیلانگێڕەکان دوای ئەوەی بینیان ناتوانن سەرۆک ناچار بە ژیانی سیستەم بکەن، هێرشیان کردە سەر ڕێبەر ئاپۆ.
ئەگەرچی ئەم هێرشانە تا ئەمڕۆش بەردەوامن. ئەمڕۆش ناهێڵن یەک وشە لە سەرۆک ئاپۆ بگاتە دنیای دەرەوە. وەک لە سەرەتاوە گوتم هەنگاوی ١ی حوزەیران بە ئامانجی نەهێشتنی هێزە هەڵوەشێنەرەکان واتا تەسفیەکاران بوو. ئامانج و مەبەستی هەڵوەشێنەران لەگەڵ پەرەسەندنەکاندا شکستی هێنا. وەک پێشکەوتنێکی سەربازی دەناسرێت. کەواتە لە بنەڕەتدا دەستوەردانێکی ئایدیۆلۆژیی هێڵی ئاپۆیی بوو لە دژی هێڵی لیبرالیزم. دیسان هەنگاوی ١ی حوزەیران لە چیاکانی کوردستان ئاست وپێگەی گەریلاکانی بزووتنەوەی ئازادیی ئاشکرا کرد و هێڵی ئاپۆییان لە هەموو شوێنێک بنیات نایەوە و بە چالاکییەکانیان هێنایانە ئاراوە. لەبەر ئەمەیە کە هەنگاوی ١ی حوزەیران زۆر گرنگە.
ئەنجامی هەنگاوی ١ی حوزەیران چی بوو؟
هەڤاڵ ئەرداڵ یەکێک بوو لە پێشەنگە گەورەکانی ئەم بزووتنەوەیە. هەڤاڵ تێکوشین و هەڤاڵ سەید ڕەزا جارێکی تر چوونە هەرێمەکانی دێرسیم. هەروەها لەم هەنگاوەدا ئەرکێکی گرنگیان گێڕا. هەڤاڵ سلاڤ کۆچەر لە سێرت چالاکیان ئەنجامدا. وەک بریتان خۆی شەهید کرد بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی داگیرکەران. هەڤاڵ باز چالاکییەکی گەورەی دیکەی لە ئەروح و گابار ئەنجامدا. ئێمە زۆر جار باسی ئەو هەڤاڵانەمان دەکەین. دەستکەوتەکانی هەنگاوی ١ی حوزەیران هی ئەم هەڤاڵانەیە. زۆربەی ئەو هەڤالانەمان کە ئێستا ناتوانین ناویان بهێنین، پێشەنگەکانی ئەم پرۆسەیە بوون. لەو ماوەیەدا دەستیان کرد بە نوێکردنەوەی پرۆژەکانیان و لە بواری سەربازیدا داهێنانی گرنگیان ئەنجامدا. شێوازی تیم و شێوازی هاتوو چوو لە ئەنجامی ئەم پێشکەوتنانەدا دروست بوو. هەروەها توندترین کاردانەوە بەرامبەر بە پیلانگێڕان لە بەهێزبوونی هێزی ڕێکخستنی و سەربازیدا بوو.
ئەم ڕاستییە ئاشکرا بوو. هەرچییەک ڕووبدات پەکەکە لە جەوهەری خۆی دوورناکەوێتەوە و هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت پەکەکە لە جەوهەری دووربخاتەوە. جگە لەوەش گەریلا هەمیشە پێداگری لەسەر بەرگریکردن لە هێڵی ڕێبەرایەتی دەکات و قەد هێزی خۆی بۆ ئەنجامدانی شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکان لەدەست نادات. هەروەها گەڕانەوە بۆ هەرێمەکانی باکووری کوردستان ئەنجامێکی گرنگی بوو. لە کاتی پاشەکشەکردنەکەدا لە ساڵی ١٩٩٩ هەندێک هەرێم چۆڵکران. لەم نێوەندەدا ئەو هەرێمانە جارێکی تر پڕکرانەوە. بەڵام گرینگترین دەرئەنجامی ئەم هەنگاوە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی بوو. هەڤاڵان ڕەشید و چیچەک بوتان لە ساڵی ٢٠١٠ بوونە پێشەنگەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی. ئەمە قۆناغێکی نوێی لە شەڕەکانمان بوو. ئۆپەراسیۆنی گەورە لە خاکوراک، شەمزینان، هێلێ زاگرۆس، ئۆرامار، شیتازا و ڕەندکێ ئەنجامدرا. هەروەها لە ناوچەی بەیتو لشەباب لە بۆتان چالاکیەکان ئەنجامدران. بە گشتی شەڕ و تێکۆشان لە سەرانسەری کوردستان پەرەی سەند. ئەم هەنگاوە شۆکێکی جددی بە داگیرکەری تورک گەیاند و لە هەرێمەکانی گەریلادا بڵاو بووەوە.
وەک ئاماژەتان پێدا سەختترین هەلومەرج بە شەڕ و تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی گەریلا تێپەڕێندرا. ئەم شەڕە تا ئەمڕۆش بەردەوامە. لەسەر شەڕی گەریلا کە بەردەوامە دەتوانن چی بڵێن؟
ئێمە تەنیا لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕ ناکەین، بەڵکوو لە دژی زلهێزە هەژموونخوازەکانی جیهانیش شەڕ دەکەین. سوپای ناتۆ بە هەموو توانا و هێزی خۆیەوە هێرش دەکاتە سەرمان. ئێستا هەموو جیهان ئەمە دەبینن. شەڕەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئیمرالی ئەنجام دەدرێت. ناوەندی شەڕی ئەمڕۆ ئیمرالییە. شەڕێکی زۆر سەخت و هێرشێکی گەورە لە ئیمرالی بەڕێوەدەچێت. هاوکات لە کوردستان شەڕێکی سەرتاسەری و چەمکی تەسفیەکردن لەدژی بزووتنەوەکەمان، گەل و ڕێبەرایەتیمان و بە تایبەت لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەڕێوەدەچێت. قەد نابێت ئەم پرۆسەیە بە شتێکی سووک وەربگیردرێت. تا ئێمە لە شەڕ و تێکۆشانماندا خۆڕاگرتر بین، هێزە پیلانگێڕەکان لە پلانی تەسفیە (هەڵوەشاندنەوە) کردندا زیاتر بەردەوام دەبن. ئەمە مەترسییەکی ئاسایی نییە. هەر بۆیەش بەرخۆدان بەرخۆدانێکی ئاسایی نییە.
ماوەی چوار ساڵە گەریلا شەڕێکی بەردەوام لە تونێلەکانی شەڕ لە کوردستان لەدژی تەکنۆلۆژیای ناتۆ و سەربازە پسپۆڕەکانی و چەکی ئەتۆمی و کیمیاوی ئەنجام دەدەن. دەبێت لەخۆمان بپرسین بۆچی هێرش بۆ سەر گەریلا ئەوەندە بەربڵاوە؟ ئەمڕۆ گەریلا زامنی ژیانی ئازاد و ئازادی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکەیە. ئەگەر هێرش بۆ سەر گەل و ڕێبەرایەتیمان ڕووبدات، گەریلا ئامادەی ڕێگری و تۆڵە سەندنەوەیە. ئەم هێرشانە بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلەکەمان ئەنجام دەدرێن، بەڵام هەڤاڵانمان ڕۆژهات، ئەرداڵ، ئاندۆک، سەرخوبوون، ئاخین، ڕووکەن، سارا، سەرحەد گەراوی، بوتان، زنارین و شۆش کازەر، هێرشەکانیان پووچەڵکردەوە.
ماوەی ٣ ساڵە دوژمن لە هەرێمەکانی زاپ، ئامێدی، شەهید دەلیل و زاگرۆس چەقیوە و زۆر بە توندی گورزی بەرکەوتووە و بەردەوامە. ئەمە هێڵی فیدایی ڕێبەر ئاپۆیە. تا ئێستا گەریلا لەسەر بنەمای ئەم هێڵە درێژەی بە شەڕ داوە و سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و تا ئەو کاتەی سەقامگیری و بەرخۆدان بوونی هەبێت، هیچ هێزێک ناتوانێت پەکەکە و ئیرادەی گەلی کوردستان لەناو ببات. بۆیە پەکەکە بە ئەزمون، بەرخۆدان، ڕەنج و خوێنی شەهیدانی خۆی گەیشتۆتە ئەمڕۆ و درێژە بە تێکۆشانی دەدات.