دیمەنی ئەو چالاکیانەی بە تەکنیکی تایبەت ئەنجامدراون
گەریلا تیڤی دیمەنی ئەو چالاکیانەی بڵاوکردەوە کە لە زاپ بە تەکنیکی تایبەت لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدراون.
گەریلا تیڤی دیمەنی ئەو چالاکیانەی بڵاوکردەوە کە لە زاپ بە تەکنیکی تایبەت لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە هێزەکانیان لە ساڵیادی هەڵمەتی مێژوویی ١ی حوزەیراندا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە دژی داگیرکەران بە تەکنیکی تایبەت سێ چالاکییان ئەنجامداوە.
هەپەگە رایەگیاند کە لە ١ی حوزەیراندا هێزەکانیان کاتژمێر ٠٨:٤٤، ١٣:١٣ و ١٧:٥٦ لە شاخی شەهید پیردۆغان و شەهید گەلهاتی هەرێمی بەرخودانی شآخی ئامێدی لە سوپای تورکی داگیرکەریان داوە و رایگەیاند، "لەو چالاکیانەدا تەکنیکی تایبەت بەکارهێنراوە، کۆنتینەرێکی داگیرکەران و سەنگەرێک لەناو براوە".
هـ . ب