لە هێرشی داعشدا شەڕڤانێکی قەسەدە بریندار بوو
چەتەکانی داعش لە دەیرەزۆر بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو خاڵێکی قەسەدەیان کردە ئامانج و شەڕڤانێک بریندار بوو.
چەتەکانی داعش لە دەیرەزۆر بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو خاڵێکی قەسەدەیان کردە ئامانج و شەڕڤانێک بریندار بوو.
چەتەکانی داعش پاش نیوەڕۆ لە گوندی ئەلعەزبای دەیرەزۆر بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو خاڵێکی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)یان کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کە تێیدا چەتەکەی داعش بە ئۆتۆمبیلەکەیەوە خۆی تەقاندەوە، شەڕڤانێکی قەسەدە برینداربوو.