خەڵکی جولەمێرگ و کەسانی هەڵبژێردراو دژی زەوتکردنی ئیرادە چالاکی دەکەن
بە بەشداری هاوسەرۆکانی دەبەپە و سەدان کەس دژی زەوتکردنی ئیرادەی جولەمێرگ ڕێپێوان ئەنجامدرا، لە ڕێپێوانەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لەو ڕاگەیاندراوەی سبەی دەخوێنرێتەوە.
بە بەشداری هاوسەرۆکانی دەبەپە و سەدان کەس دژی زەوتکردنی ئیرادەی جولەمێرگ ڕێپێوان ئەنجامدرا، لە ڕێپێوانەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لەو ڕاگەیاندراوەی سبەی دەخوێنرێتەوە.
لە جولەمێرگ دژی دانانی قەیوم بە بەشداری سەدان کەس و هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار و کەسکین بایندەر و پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕێپێوان ئەنجامدرا. سەرەڕای گەمارۆی پۆلیس جەماوەر لە شەقامەکان ڕێپێوانیان کرد و درووشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "سەرۆکی دزمان ناوێت"یان بەرزکردەوە.
بانگەواز لە گەل کرا
جێگری هاوسەرۆکانی گشتی بەرپرسی بەڕێوەبەرانی هەرێمی دەم پارتی، ڕوشتو تریاکی لە ڕێپێوانەکەدا بانگەوازی لە گەل کرد و گوتی: "ئێمە دژی زەوتکردنی ئیرادەی گەلی جولەمێرگ لێرەین. خاوەنداری لە ئیرادەی خەڵکی خۆمان دەکەین. زەوتکردنی ئیرادەمان و دەسەڵاتی قەیوم قبووڵ ناکەین. بانگەواز لە گەل دەکەین سبەی خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان بکەن".
ئێستە هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە و پەرلەمانتاران و کەسانی هەڵبژێردراو و گەل لە شەقامی بولڤار چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن.