لە کۆڵن و ڤینتەتۆر زەوتکردنی ئیرادەی گەل شەرمەزارکرا
دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا و شاری ڤینتەنتۆری سویسرا شەرمەزارکرا.
دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا و شاری ڤینتەنتۆری سویسرا شەرمەزارکرا.
دەم پارتی لە هەڵبژاردنی ٣١ ی ئادار شارەوانی جولەمێرگی بەدەستهێنا، بەڵام بۆ جاری سێیەم قەیوم دانرا. دژی زەوتکردنی شارەوانی جولەمێرگ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا و شاری ڤینتەنتۆری سویسرا چالاکی ئەنجامدرا. .
کۆڵن
جەماوەر بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی کۆڵن کۆبوونەوە و دانانی قەیومیان لەلایەن فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەوە لە شارەوانی جولەمێرگ شەرمەزار کرد.
لەسەر ناوی دای لینکەی کۆڵن وەدات ئاختەر قسەی کرد و دانانی قەیومی شەرمەزار کرد.
لەسەر ناوی دەکتەم سیدار ئایهان ڕایگەیاند سیاسەتی قەیوم قبووڵ ناکەن و پشتیوانی لە شارەوانییەکانی دەم پارتی دەکەن.
ڤینتەنتۆر
لە چالاکییەکەی شاری ڤینتەنتۆری سویسرا، ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئە، موسا فارسئۆغلو ڕایگەیاند فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ ی ئادار بە بەکارهێنانی هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەت لە چەندین شار دەنگدەری گواستەوە، کەچی هەر ئیرادەی گەل سەرکەوت.
فارسئۆغلو دووپاتی کردەوە دەسەڵاتی فاشیست دوێنێ دووبارە لە هەڵبژاردنەکەی جورنەڕەش شکستی هێنا و دەیەوێت بە زەوتکردنی ئیرادەی گەل تۆڵە بکاتەوە.
پاشان ڕایگەیاند وەک کوردانی ئەوروپا، دژی زەوتکردنی ئیرادەی گەلی جولەمێرگ لە گۆڕەپانەکان دەبن.
سبەی لە چەندین شاری سویسرا چالاکی ئەنجام دەدرێت
وا بڕیارە سبەی کوردستانیان لە شارەکانی سویسرا بۆ خاوەندارێتی لە ئیرادەی خەڵکی جولەمێرگ چالاکی ئەنجام بدەن.
بڕیارە سبەی بە پێشەنگایەتی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە-سە) لە شارەکانی زیوریخ و لۆزان و ژنێڤ چالاکی ئەنجام بدرێت.