لە ڕاگەیاندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی ناوخۆ لەسەر میدیای دیجیتاڵ جەخت کراوەتەوە، بە تۆمەتی "ئەندامێکی ڕێکخستن" لێپرسینەوە بەرامبەر هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ کراوەتەوە و بە پاساوی "بەڕێوەبردنی ڕێکخستن" لە یەکەمین دادگای سزای قورسی جولەمێرگ دادگایی دەکرێت، دەم پارتی دەڵێت: "ئەمە دەریدەخات داواکاری گشتی و دادوەر بەگوێرەی سیاسەتی قەیومی وەزارەتی ناوخۆ و بە مەبەستی سیاسییەوە مامەڵە دەکەن".
دەم پارتی تیشک دەخاتەسەر ئیفادەی گەواهیدەران لە دادگا دژی هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ و بانگەشەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە دادگا، دووپاتی دەکاتەوە، بانگەشەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەتەواوەتی بێ بنەمان و لە دادگا نەسەلمێنراون.
دەم پارتی دەڵێت: " لێپرسینەوەی داواکاری گشتی بە ژمارە ٢٠٢٤/٢١٧١ کە ئەمڕۆ لە دژی هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ بە تۆمەتی ئەندامێتی ڕێکخستن کرایەوە، بڕیاری ئاستەنگکردنی درا، هەر بۆیە ناوەڕۆکەکەی نەزانراوە. هەرچەندە هیچ ڕەوشێک نییە کە ئامانجی لێپرسینەوەکە ئاستەنگ بکات، بە بڕیاری قەدەغەکردنەکە مافی پاراستن پێشێل کراوە. هەروەها بڕیاردراوە بۆ قەدەغەکردنی کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزەر بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر.
دەم پارتی ئاماژە بەوە دەکات، بەگوێرەی یاسا تا تۆمەتەکان بەسەر کەسێکدا نەسەپێت، نابێت لە مافەکانی بێبەش بکرێت، ئەم مافە لە دەستووری تورکیا و یاسا نێونەتەوەییەکان مسۆگەر کراوە، دەڵێت: "لەڕووی یاساییەوە، هیچ شتێک نییە ببێتە ڕاڤەی پراکتیکی قەیومە کودەتاچییەکانی دەسەڵاتی سیاسی".