لە هێرشەکەی کۆبانێدا ٢ ئەندامی ئاسایشی ناوخۆ برینداربوون
ڕاگەیاندرا لە ئەنجامی هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە کۆبانێ، ٢ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ برینداربوون.
ڕاگەیاندرا لە ئەنجامی هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە کۆبانێ، ٢ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ برینداربوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا گوتراوە، دەوڵەتی تورک لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کردۆتە ئامانج.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " لە درێژەی هێرشە سیستەماتیکەکان بۆ سەر هەرێمەکان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٥٥ سوپای داگیرکەری تورک لە شاری کۆبانێ لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانمانی کردە ئامانج. لە ئەنجامدا ٢ ئەنداممان برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئەم هێرشانە پەیامێکی ڕوونن، دەیانەوێت هێزەکانمان لە ئەرکەکانیان دووربخەنەوە لەوکاتەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ئەنجام دەدرێت. هەروەها هێرشەکە ڕێگە بۆ چەتە و تاوانباران دەکاتەوە تا ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە تێک بدەن.
ئەم هێرشە پێداگیری و ئیرادەمان بەهێزتر دەکات و زیاتر بۆ جڤاکێکی ئاسایش و ئارام خەبات دەکەین".