لە کۆبانێ لە کاتی بەخاکسپاردنی شەهیدێکدا دەوڵەتی تورک هێرشی ئەنجامدا

لە کانتۆنی فرات تەرمی شەڕڤانی قەسەدە، باهۆز کۆبانێ کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر قامیشلۆ شەهیدبوو، بە مەراسیمێکی شکۆمەندانە بە خاکسپێردرا. لە کاتی بە خاکسپاردنەکەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێریشکردە سەر ئۆتۆمبێلێک.

شەهید باهۆز کۆبانێ

ناوەندی ڕاگەیاندی قەسەدە ڕایگەیاند لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆ سەر ناوەندی هێزەکانیان ٤ شەڕڤانیان شەهیدبووە، یەک لەوانە شەهید باهۆز کۆبانێ (محمەد حاجی عەبدی) بوو کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر قامیشلۆ لە گوندی حاتمیەدا شەهید بوو.

ئەمرۆ لە مەراسیمێکی جەماوەریدا دانیشتوانی کانتۆنی فرات تەرمی شەهیدییان بەخاکسپارد. لە کاتی مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەدا هێرشکرایە سەر کۆبانێ.

دوای خولەکێک ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی ئازادی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی شانۆی کۆبانێ لەیلا ئەحمەد قسەیکرد و ئەوەی دیاریکرد تەنها دروشمیان 'تۆڵەسەندنەوەیە'

دواتر ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سەربازی کۆبانێ ئیسماعیل عەلی قسەیکرد و وتی: "بەڵێن دەدەین تۆڵەی شەهیدانی خۆمان بکەینەوە و دەستکەوتی شەهیدان بپارێزین."

لە کۆتایدا لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان بەکر حاجی ئیس قسەیکرد و لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا هەتا کۆتایی لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبین.

دواتر ناوی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا. تەرمی شەهید باهۆز کۆبانێ بە وتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.