ماک بۆ 'بەرخودانی بێوچان' بانگەوازی راگەیاند

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) دوای دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە جۆلەمێرگ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لەپێناو 'بەرخودانی بێ وچان' بانگەوازی راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەی ماکدا هاتووە، "ئێمە داوا لە گەلەکە وڵاتپاڕێەکەمان و گەنجانی قارەمانی کورد دەکەین، کە لە دژی فاشیزمی تورکی قڕکەر و داگیرکەر خاوەنداری لە ئیرادەی ئازادی خۆیان بکەن و بێ پسانەوە خۆڕاگری بکەن".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە جەنگاوەرانی ماک لە دژی کودەتای سیاسی بەرامبەر ئیرادەی گەل لەگەڵ گەلەکەیان خۆڕاگری دەکەن، مێسکی قەیومی فاشیست لە خاکی کوردستان قەبوڵ ناکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئێمە داوا لە سەرجەم گەنجانی کوردستان دەکەین کە بەو رۆحی بەرخودانەی لە وان ئافرێندراوە، بە تایبەتی لە جۆلەمێرگ لە سەرتاسەری کوردستان بە هێڵێکی بەهێزی چالاکی وەڵام بدەنەوە. رۆژ رۆژی ئەوەیە لە دژی فاشیزم خاوەنداری لە ئیرادە و ئازادی بکرێت. رۆژ رۆژی دەرپەڕاندنی چەتە قڕکەرەکانی تورک و مێشکی قەیومە لە کوردستان".

هـ . ب