کۆن-مەد: ڕۆژی خاوەنداری لە ئیرادەی گەلە

کۆن-مەد ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر دەست بەسەرداگرتنی شارەوانی جولەمێرگ، بانگەوازی لە هەموو پێکهاتەکانی خۆی و هەموو هێزە دیموکراتیکەکانی ئەڵمانیا کرد، لە گۆڕەپانەکان ناڕەزایەتی مەزن پیشان بدەن.

قەیوم نێردرایە شارەوانی جولەمێرگ

کۆنفیدراسیۆنی جڤاکی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر دەست بەسەرداگرتنی شارەوانی جولەمێرگ، بانگەوازی لە گەل کرد هاوشێوەی وان ڕێگەی دیموکراتیک بگرنەبەر تا بەدەستهێنانەوەی مافەکان.

کۆن-مەد ڕایدەگەیەنێت سیاسەتی قەیوم ئەنجامی پێداگری ڕژێمە لەسەر شەڕ و چارەسەرنەکردنی پرسی کورد، داوا دەکات دژی ئەمە هێزە دیموکراتیکەکان لە کوردستان و تورکیا یەکبگرن و کۆتایی بەم کارانە بهێنن.

کۆن-مەد ڕایدەگەیەنێت ئەم ڕژێمە بێجگە لە باکووری کوردستان، هێرشی داگیرکاری دەکاتە سەر پارچەکانی دیکەی کوردستان، دەڵێت: "دژی ئەم زیهنیەتەی کە لە دوژمنایەتی کورددا هیچ سنوورێک ناناسێت، بێجگە لە تێکۆشان هیچ ڕێگەچارەیەک نەماوە. بۆیە لە هەرکوێیەک بێت، پێویستە گەلەکەمان دژی ئەم زیهنیەتە بڕژێتە گۆڕەپانەکان و بە ڕێگەی دیموکراتیک ناڕەزایەتی پیشان بدەن".

کۆن-مەد سیاسەتی دووڕووانی دەوڵەتانی جیهان شەرمەزار دەکات، بانگەواز لە پارتە سیاسیەکانی ئەڵمانیا و ڕای گشتی ئەڵمانیا دەکات دژی کارەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێست بنوێنن، دەڵێت: "ئەمڕۆ ڕۆژی یەکگرتنە لەپێناو دیموکراسی و ئیرادەی گەلان، بانگەواز لە هەموو بەڕێوەبەرانی فیدراسیۆنەکە، بەتایبەت مەجلیسەکانمان و هەموو پێکهاتەکانی کۆن-مەد دەکەین، دەمودەست بڕژێنە گۆڕەپانەکان و ناڕەزایەتی پیشان بدەن. بانگەواز لە هەموو هێزە دیموکراتیکەکانی ئەڵمانیا دەکەین لەگەڵ گەلی کورد یەکبگرن".