لە ئێران سێ گەنجی کورد دەستگیرکرا

هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی ئێران سێ گەنجی کوردی دەستگیرکرد.

 تۆڕەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند؛ ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو هێزە ئەمنیەکانى ئێران لە شارەکانی شنۆ و سەردەشت بەبێ بوونی مۆڵەتی یاسای دوو گەنجی کوردیان بەناوەکانی مەتین مێهدیزادە و عادل حاجی خەلانی دەستگیرکردووە، هەروەها  گەنجێکی کوردی دیکەش بەناوی هۆشمەند موڕادی، کە لە تاران نیشتەجێیە ماوەی هەشت ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە، کە لەپێشتریشدا دووجاری دیکە بەهۆی بەشداربوون لە سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی"یەوە دەستگیرکراوە و بە سەختی ئەشکەنجە دراوە.