سەربازە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک ئاگریان لە کێڵگەکانی قامیشلۆ بەردا

شایەتحاڵانی گوندی خەراب کۆرت ڕایانگەیاندووە کە بینیویانە سەربازانی داگیرکەری تورک بە زانا بوون ئاگریان لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی لادێیەکانی قامیشلۆ بەرداوە.

شایەتحاڵانی گوندی خەراب کۆرت ڕایانگەیاندووە کە بینیویانە سەربازانی داگیرکەری تورک بە زانا بوون بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، ئاگریان لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی لادێیەکانی قامیشلۆ بەرداوە.

دوێنێ (ئێوارە) سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر سنوور ئاگریان لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی گوندی خەراب کۆرت لە باکووری ڕۆژئاوای قامیشلۆ و گوندی دۆدە لە گوندی عامودێ لە کانتۆنی جزیرە بەردا.

لەئەنجامی ئاگرەکەدا ڕووبەرێکی زۆر لە کێڵگەی گەنم و ڕەشکە سووتاوە. دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چوونە ناوچەکە و ئاگرەکەیان کوژاندەوە هەرچەندە لەلایەن سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرانە ئامانج.

کامیران ئەحمەد و شوکری عوسمان کە دانیشتووی گوندی خەراب کۆرتن، بە چاوی خۆیان ڕووداوەکەیان بینیوە و دەڵێن: "سەعات ١٨:٣٠- ١٩:٠٠ سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک بە مۆلۆتۆڤ ئاگریان لە کێڵگەکانی گوندەکە بەرداوە". لە ئەنجامدا ڕووبەرێکی فراوانی "کێڵگەی گەنم و برنجی گوندەکانی خەراب کۆرت و دۆدە و تەهلکێ سووتا. بە گشتی نزیکەی ٥٠٠ دۆنم زەوی بە هۆی ئاگر کەوتنەوەکە سووتا."

ئەحمەد لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "کاتێک خەڵکی گوندەکە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵیان دەدا ئاگرەکە بکوژێننەوە، سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک ڕاستەوخۆ بە خەڵکەکەیان کردە ئامانج بۆ ئەوەی نەتوانن ئاگرەکە بکوژێننەوە."

شایەتحاڵان دەڵێن: "شەوی ڕابردوو لە ترسی ئەوەی هەموو گوندەکە ئاگر نەگرێت، نەخەوتوون. بەهۆی ئەوەی ئاگرەکە جارێکی دیکە لە نزیک گوندی دۆدە کەوتەوە، بەڵام تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئەو هەوڵی کوژاندنەوەیان دا."