هەبەدەهە: پێویستە هەموو شوێنێک ببێتە سەنگەری بەرخۆدان
هەبەدەهە، لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جولەمێرگ راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و وتی: "گەلەکەمان دەبێت هەموو شوێنێک بکاتە سەنگەری بەرخۆدان. ئەمڕۆ ڕۆژی لێپرسینەوەیە لە فاشیزم."
هەبەدەهە، لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جولەمێرگ راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و وتی: "گەلەکەمان دەبێت هەموو شوێنێک بکاتە سەنگەری بەرخۆدان. ئەمڕۆ ڕۆژی لێپرسینەوەیە لە فاشیزم."
کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدە) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: "دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئادار، کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە گورزێکی قورسی بەرکەوت، هێرشەکان بێ ناوبەر بەردەوامیان هەیە، هیچ شتێک لە مەنتق و کرداری فاشیزم نەگۆڕاوە، بە شێوەیەکی ڕوون گوشار و چەوسانەوەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بە وتنی 'نەرم بوونەوە' هەوڵ دەدات سیاسەتەکانی باڵادەستی شەڕ ڕەوایەتی پێ بدات."
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "سەرهەڵدانی وان، ڕاپەڕینی گەلان لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز و ١ی ئایار، بەرخۆدانی زیندانیەکان نیشانەی ئەوەیە کە گەلانی تورکیا و کوردستان لە بەرامبەر هێرشەکانی حکوومەتی فاشیست تەسلیم نابن.
تاکە مەرجی شکستی فاشیزم، هاتنە ناو گۆڕەپانەکان و لێپرسینەوەی فاشیزمە. بەرخۆدانی شاری وان نموونەیەکی ڕوونە. سەرهەڵدانی وان کە دژی دەستبەسەرداگرتنی مافەکانی گەل ئەنجامدرا، ئەوە نیشان دەری ئەوەیە کە ئەمڕۆ لە جولەمێرگ پێویستە چی بکرێت."
هەبەدەهە ڕایگەیاند کە فاشیزم بەردەوام دەست بە سەر ئیرادەی گەل دا دەگرێت، ئەمڕۆش دەیەوێت لە جولەمێرگ هەمان شت بکات و وتی: "ڕوونە دەبێت چی بکرێت. گەلەکەمان پێویستە هەموو شوێنێک بکاتە سەنگەری بەرخۆدان. ڕۆژ ڕۆژی لێپرسینەوەیە لە فاشیزم.
ئێمە داوا لە جەنگاوەرانی هەبەدەهە دەکەین لەسەر ئەم بنەمایە چالاکییەکانی لێپرسینەوە لە دژی فاشیزم گوڕ پێ بدەن."