زیندانیانی پەکەکە و پاژک: تا وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ڕێبەرێتی، چالاکییەکانمان بەردەوامە

زیندانیانی پەکەکە و پاژک لە زیندانی قەیسەری بونیان دەڵێن: "تا وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ڕێبەرێتی، چالاکییەکانمان بەردەوامە".

ڕاگەیاندراوی زیندانیان

زیندانیانی پەکەکە و پاژک لە زیندانی قەیسەری بونیان ڕاگەیاندراویان بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە وەهایە:

"پێش هەر شتێک، سڵاو لە هەمووان دەکەین. سڵاو لە دایکان دەکەین کە لە دەرەوە بوونەتە دەنگی ئێمە. چالاکییەکەمان لە ٢٧ ی تشرینی دووەمەوە بەردەەوامە، پاش ٤ ی نیسان چالاکییەکەمان پێی نایە قۆناغێکی نوێ. تا قبووڵکردنی داواکانمان ئەم چالاکییە بەردەوامە. ساڵانێکە زانیاری دەربارەی ڕێبەرێتیمان نییە، ئەمە نائاساییە. گۆشەگیری ئیمراڵی لە هەموو زیندانەکان بڵاوبووەتەوە. پەیوەندیمان بە دەرەوە نەماوە. نامەکانمان بە بیانووی جیاواز ئاستەنگ دەکرێن. دەیانەوێت گۆشەگیری درێژخایەن بێت. گۆشەگیری ئیمراڵی و زیندانەکان، لە جیهاندا وێنەی نییە. سیستەمی ئیمراڵی لە هیچ جییەکی جیهان هاوشێوەی نییە. هەموو زیندانییەک مافی خۆیەتی لەگەڵ خێزان و پارێزەرەکانی کۆببێتەوە. بەڵام ڕێبەرێتی و هەڤاڵەکانی بە سزای دیسپلین لە مافەکانیان بێبەش دەکرێن".

وەزارەتی داد بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە درۆ دەکات و بێ شەرمانە دەڵێت "گۆشەگیری نییە". ئەم قسانە قبوڵکراو نین. هەموو ڕۆژێک نیگەرانین دەربارەی ڕەوشی ڕێبەرێتی. پێویستە بنەماڵە و گەلەکەمان و پارێزەرانی دیموکراتیک و هەموو چین و توێژەکانی جڤاک ئەم نادادی و گۆشەگیرییە لەسەر ڕێبەرێتی قبوڵ نەکەن. وەک زیندانیانی پەکەکە و پاژک تا وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ڕێبەرێتی، چالاکییەکانمان بەردەوامە. پێویستە گەلی وڵاتپارێزمان دەمودەست نەوەک هەر بە ڕاگەیاندراو، بەڵکو بە چالاکی نوێ و بەهێز دەنگمان بگەیەننە هەموو جێگەیەک و لەدەوری ڕێبەرێتی یەک بگرن و گۆشەگیری بشکێنن".