ئێشکگری گەل لەبەردەم شارەوانییەکان ٢ ڕۆژە بەردەوامە

دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ، لە شارەوانییەکانی دەم پارتی لە کوردستان چالاکی ئێشکگری دەستی پێ کرد، چالاکییەکە ٢ ڕۆژە بەردەوامە.

چالاکی ئێشکگری دژی کودەتای قەیوم

پاش ئەوەی هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ محەمەد دەستبەسەرکرا، ئەمڕۆ خرایە زیندان، لەبەردەم شارەوانییەکان لە کوردستان چالاکییەکانی ئێشکگری دەستی پێ کرد، چالاکییەکە ٢ ڕۆژە بەردەوامە.

ئامەد

لەبەردەم شارەوانی ئامەد و ١٣ شارەوانی ناوچەکانی دەوروبەری، ٢ ڕۆژە ئێشکگری بەردەوامە، هاوسەرۆکی شارەوانی، ئەندامانی ئەنجوومەن و نوێنەری ڕێکخراوەکان بەشداربوون.

لە ناوچەی سور هونەرمەندان بەشداری ئێشکگرییەکە بوون. جەماوەر درووشمی "جولەمێرگ هی ئێمەیە"یان بەرزکردەوە.

سێرت

چالاکییەکەی بەردەم شارەوانی سێرت ٢ ڕۆژە بەردەوامە. چەندین کەس بەشداری چالاکییەکە بوون و بە درووشم بڕیاری قەیومیان شەرمەزار کرد. لە میسرج و زیارەتیش چالاکی دەستی پێ کرد.

ئێلح

لە ئێلح چالاکییەکە دوو ڕۆژە لەبەردەم شارەوانی بەردەوامە. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەری پارتە سیاسییەکان بەشداری چالاکییەکە بوون. درووشمی "فشار ئێمە ناوەستێنێت" بەرزکرایەوە.