حاتەم ئۆغۆللاری: ناتوانن بۆ هەمیشە قەیوم بهێڵنەوە

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە چالاکی دانیشتن دژی کودەتای قەیوم، گوتی: "شتی هەرە گرنگ لەم وڵاتە ڕەزامەندیی گەلە. گەر خێرتان لە قەیوم ببینایە، ئەوەندە لەم هەرێمە تووشی توانەوە نەدەبوون".

چالاکی دانیشتن دژی کودەتای قەیوم

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە چالاکی دانیشتن دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ لەبەردەم بینای دادگا، قسەی کرد.

ڕایگەیاند ئەم کودەتایە بە فەرمانی کۆشک و لەڕێگەی وەزیری داد و بە بەکارهێنانی هێزە ئەمنییەکان ئەنجامدراوە.

حاتەم ئۆغۆللاری گوتی: "شتی هەرە گرنگ لەم وڵاتە ڕەزامەندیی گەلە، ناتوانی بە قەیوم ئیدارەی وڵات بدەیت. گەر خێرتان لە قەیوم ببینایە، لە هەرێمەکە ئەوەندە تووشی توانەوە نەدەبوون. ئەوەی ئێوە کردتان بەرامبەر گەلی بەرخۆدەر، ڕاگەیاندنی شەڕی کۆشکە دژی گەل. گەل پێداگرە لەسەر بناغەیەکی دیموکراتیک درێژە بە تێکۆشان بدات. گەل لەسەر بناغەی دیموکراتیک مافی یاسایی خۆی بەکاردێنێت و هەردەم دژی ڕژێمی قەیوم دەبێت. ڕژێمی قەیوم هەرگیز سەرناکەوێت و ناتوانن بۆ هەمیشە قەیوم بهێڵنەوە".

حاتەم ئۆغۆللاری ڕوویکردە قەیوم و گوتی: "ئەی قەیوم دەست لە شارەوانیەکەمان هەڵبگرە، دەست لەسەر گەلی جولەمێرگ هەڵبگرە".