لە فەرەنسا دووەمین فیستیڤاڵی چاند و گەنجانی چیاگەر هێڤی ئەنجام دەدرێت
چاوەڕوان دەکرێت هەزاران کەس بەشداربن لە دووەمین فیستیڤاڵی چاند و گەنجانی چیاگەر هێڤی کە یەکشەممە لە ڕیمس ئەنجام دەدرێت.
چاوەڕوان دەکرێت هەزاران کەس بەشداربن لە دووەمین فیستیڤاڵی چاند و گەنجانی چیاگەر هێڤی کە یەکشەممە لە ڕیمس ئەنجام دەدرێت.
دووەمین فیستیڤاڵی چاند و گەنجانی چیاگەر هێڤی بە پێشەنگایەتی گەنجانی کوردستانی فەرەنسا (جەکەفە) لە شاری ڕیمسی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت.
چاوەڕوان دەکرێت هەزاران کورد بەشداربن لە مەراسیمەکە، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام دەدرێت.
لە فیسیڤاڵەکەدا هەڵپەڕکێی میللی کوردی پێشکەش بکرێت و چەندین هونەرمەند و گرووپ چالاکی هونەری ئەنجام بدەن.
کۆمیتەی ئامادەکار بانگەوازی لە هەموو کوردستانیانی فەرەنسا و وڵاتانی دەوروبەر کرد بۆ بەشداربوون لە فیستیڤاڵەکە.