تیمی ئامادەکردنی (وەرگێڕی کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-زازاکی / کوردی-زازاکی بۆ کوردی-هۆرامی) لە یەکەم بڵاوکراوەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لە ٨ی ئایارەوە وەرگێڕەکەیان بە ١٨٠٠ وشە و ١٤٠٠ رستە بڵاوکراوەتەوە.
داواشیان لە کەسانی 'دڵسۆز' کردووە "بە ناردنی داتای فەرهەنگە کوردییەکانی خۆیان بە شێوەی وۆرد/ئێکسێل بەشداری ئەم پڕۆژەیە بکەن و فراوانتری بکەن."
دەقی بڵاوکراوەکە:
#هۆرامی_زازاکی
#زازاکی_هۆرامی
یەکەم بڵاوکردنەوەی
(وەرگێڕی کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-زازاکی / کوردی-زازاکی بۆ کوردی-هۆرامی) هەم بە وشە و هەم بە ڕستە.
ڕۆی (٢٠٢٤/٠٥/٠٨) وەرگێڕی (هۆرامی - زازاکی / زازاکی - هۆرامی) بە وەرگێڕانی زیاتر لە هەزار و هەشتسەد وشە و هەزار وچوارسەد ڕستە لە (کوردی-زازاکی بۆ کوردی-هۆرامی) بڵاوکرایەوە.
ئەم وەرگێڕە بە هیمەتی دڵسۆزان، هاوشانی پڕۆژەکانی تری وەرگێڕانی کوردی، ئاسانکاری و خزمەت بە خوێندکارانی کوردی-زمان (کوردی: -لۆری ، -لەکی، -کەلهوری، -هۆرامی، -سۆرانی، -کورمانجی و -زازاکی) پێشکەش دەکات؛ پەرەپێدانی ئەم وەرگێڕانە پڕۆژەیەکی ترە بۆ دیجیتاڵکردنی زمانە کوردییەکان بەتایبەت زمانە کوردییەکانی (-هۆرامی، -کەلهوڕی، -لەکی، -لۆری، -زازاکی و شێوەزارەکانیان) ئەرکی هەر کەسێک دەبێت، کە گرنگی بە کۆمەڵ و زمانی-دایکیی خۆی دەدات.
ئێمە (چالاکانی وەرگێڕە کوردییەکان) هیوادارین کەسانی دڵسۆزی دیکەش بە ناردنی داتای فەرهەنگە کوردییەکانی خۆیان بە شێوەی وۆرد/ئێکسێل بەشداری ئەم پڕۆژەیە بکەن و فراوانتری بکەن.
بەکاربەرانی بەڕێز،
لەبەر ئەوەی کە ئەمڕۆ هۆرامی-زمان و زازاکی-زمانەکان بە دوو ئەلفابێتی جیاواز دەنووسن و دەخوێننەوە، پێویستە بەشی کوردی-زازاکی ئەم وەرگێڕە بە هەر دوو ئەلفابێتی ئارامی و لاتینی بنووسرێت. بۆ ئەوەی زازاکی-زمان و هۆرامی-زمانەکان بتوانن لە هاوکات بە ئەلفابێتە جیاوازەکانی خۆیان بە شێوەی دڵخوازی خۆیان بنووسن و بخوێننەوە. بە واتایەکی دیکە بۆ بەشی کوردی-زازاکی هاوکات دوو وەرگێڕ بوونیان هەیە، یەکەمیان بۆ هەردوو بەشی کوردی-هۆرامی و کوردی-زازاکی بە ئەلفابێتی ئارامی و دوەمیان بۆ بەشی کوردی-هۆرامی بە ئەلفابێتی ئارامی، بەڵام بەشی کوردی-زازاکی بە ئەلفابێتی لاتینی دەبێت.
بۆ بەکاربردنی وەرگێڕەکە بە ئەلفابێتی ئارامی بۆ ئارامی لەسەر ئەو لینکە کلیک بکە:
https://lingojam.com/embed/Horami-KurmanciTranslator
بۆ بەکاربردنی وەرگێڕەکە بە ئەلفابێتێ لاتینی بۆ ئارامی، لەسەر ئەو لینکە کلیک بکە:
https://lingojam.com/embed/Kurmanci-HoramiTranslator
ئەگەر بەڕێزت هەڵە و ناتەواوییەکت دۆزییەوە، وەک هاریکاری و پشتگیری پڕۆژەکە، هەڵەکان کۆپی بکە و بۆ ئێمەی بنێرە.
هەر وەها وەک پاڵپشتی بۆ پڕۆژەی وەرگێڕی (کوردی- هۆرامی بۆ کوردی-زازاکی / کوردی-زازاکی بۆ کوردی-هۆرامی) ئەم پەیامە یان ئەو دوو لینکە، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بۆ یاران و هاوەڵان و خوێشانی خۆتان بنێرن".
هـ . ب