پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پێشبڕکێی کە بۆ یادی دەنیز فورات بەڕێوەدەچێت دەستیپێکرد

داواکاری پێشکەشکردنی پێشبڕکێی شیعر، چیرۆک و فۆتۆی دەنیز فورات دەستیپێکرد.

شەشەمین پێشبڕکێی شیعر، چیرۆک و وێنە بە یادی ڕۆژنامەنووس دەنیز فورات کە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور ژیانی لەدەست دا، بەڕێوەدەچێت. پێشبڕکێەکە بە پێشەنگایەتی یەکێتی قوتابیانی ئازاد (یەخەئا) لەکەمپی مەخموور بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی بەیاننامەی یەکێتی قوتابیانی ئازاد، پێشبڕکێەکە بۆ یادی سارا هۆگر ڕوحا، بیشەنگ بروسک و ڕۆژنامەنووس سەید ئەڤران بەڕێوەدەچێت. ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری پێشبڕکێەکە بکەن، پێویستە تا مانگی حوزەیران بەرهەمەکانیان بۆ ئەو ناونیشانانەی کە دیاریکراون بنێرن.

 مەراسیمەکە بڕیارە لە ٨ی ئاب لە شوێنی شەهیدبوونی دەنیز فورات، لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور بەرێوە دەچێت، براوەکانی پێشبڕکێەکە دەناسێنرێن.

بەشداربووان دەتوانن بە زمانەکانی کوردی، (کرمانجی، زازاکی و سۆرانی)، عەرەبی و تورکی بەشداری پێشبڕکێەکە بکەن.

مەرج و شەرتی داواکاری وبەشداری

مەرجەکانی پێشبڕکێەکە بەم شێوەیەن:

ئەو بەرهەمانەی کە دەبێ بنێردرێن، نابێت پێشتر لە هیچ شوێنێکدا بڵاوکرابێتنەوە.

*بەشداربووان دەتوانن بەرهەمەکانیان بە ٢ بەشی شیعر و فۆتۆ و یەک بەرهەم چیرۆک ئامادە بکەن.

*پێویستە بەشداربووان بەرهەمەکانیان تا مانگی حوزەیران لەگەڵ کورتەیەک لە بیوگرافیان بۆ ئیمەیلەکان بنێرن.

ناونیشانی پەیوەندی و داواکاری بۆ پێشبڕکێەکە:

* e-maîl: [email protected]

* Instagram: Pêşbirka Ş.Deniz Firat

* تلفۆن:٠٠٩٦٤٧٥١٨٤٢٥٥٧٦