فیستیڤاڵی چاندی کوردی پاریس دەستی پێ کرد

فیستیڤاڵی چاندی کوردی پاریس ئەمڕۆ دەستی پێ کرد و تا ١ ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

فیستیڤاڵی چاندی کورد

فیستیڤاڵی چاندی کوردی پاریس بە پێشەنگایەتی کۆنسەی دیموکراتیکی کوردی فەرەنسا (جەدەکە-فە) و کۆمەڵەی چاند و هونەری کوردستان (ئاجەکە) لە پاریس دەستی پێ کرد و تا ١ ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

لەم هەفتەیەدا لە شارەکانی پاریس و شارەکانی دی چەندین نموونە لە فۆلکلۆری دەوڵەمەندی کوردی پیشان دەدرێت، چاندی کوردی کە لەژێر هەڕەشەدایە دەناسێنرێت و پەیام دەدرێت دژی ئاسیمیلاسیۆنی چاندی.

لە فیستیڤاڵەکە بانگ لە جڤاکی کوردی فەرەنسا و بەتایبەتی پاریس کرا، چاندی خۆیان بناسن و بە گەلانی تری بناسێنن.

لە فیستڤاڵەکە بواری چاندی هەر چوار پارچەی کوردستان پیشان دەدرێت، دەخوازرێت بۆ ئارامی و گەشەپێدان و بەختەوەریی گەلی کورد لە فەرەنسا، بۆ دیالۆگی درێژخایەن و بنیاتنەر لەنێوان کورد و گەلانی نیشتەجێی فەرەنسا، پەیوەندی پتەوە دروست بکرێت.

لە فیستیڤاڵەکە بەرنامەیەکی هەمەڕەنگ پێشکەش دەکرێت، وەک نمایشی هونەری و کۆنسێرتی سەرشەقام و گۆرانی و پێشانگای هونەری دەستی و خواردنی کوردی. هەروەها پێشانگای یاری بۆ مناڵان ڕێکدەخرێت، دەرفەت دەڕەخسێنرێت بۆ فێربوونی زمان و مۆسیقا و هەڵپەڕکێی کوردی.

فیستیڤاڵەکە بۆتە نەریتێکی ساڵانە، کوردانی دیاسپۆرا و گەلی فەرەنسا بە جۆشوخرۆشەوە چاوەڕوانی دەکەن. ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٣٠ بە ڕێپێوانێک لە ناوەندی چاندی ئەحمەد کایا دەستی پێ کرد، پاشان بەڵگەفیلمی "یەک" لە دەرهێنانی ڕۆژدا شیخۆ پیشان دەدرێت. ڕۆژی یەکەم بە نمایشی "پێرکوسیۆن" کۆتایی دێت.

لە کۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵەکەدا بەشداری گرووپی ئامەد و چۆپی و دەزا ئامەد کۆنسێرت ڕێکدەخرێت.